كێشانەی كە رووبەڕووی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی بووەتەوە، هاوردەكردنی كاڵایەكی زۆرە بۆ نێوخۆی هەرێمی كوردستان، بەبێ گوێدانە كوالێتی كاڵاكان. سەبارەت بەم كەیسە بەڕێز (خەدیجە عبدالجبار) سەرۆكی لیژنەی پلان و پڕۆژەكان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە وتارێكی تایبەتدا كە بۆ ماڵپەڕی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ناردووە، باس لەو مەترسیانە دەكات كە بەهۆی كۆنترۆڵنەكردنی مەرزەكانەوە رووبەڕووی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەبنەوە، نامبراو لەبەشێكی وتارەكەیدا دەنووسێت: " بەداخەوە بەهۆی بوونی ململانێی سیاسی و دوو زۆنی جیاواز وای کردووە لە هەرێمێکی بچوکی وەک کوردستاندا ژمارەیەکی زۆر مەرز بکرێنەوە .. زۆر بوونی مەرزەكانیش بوونەتە فاکتەرێک بۆ کۆنترۆڵ نەکردنی کوالێتی و هاوردەکردنی شمەك و خۆراک و سوتەمەنی و کەلوپەلی خراپ و ژەهراوی، کە بابەتیکی مەترسیدارەو پەیوەندی راستەوخۆی بە ژیانی کۆمەڵگەوە هەیە و جۆرێکە لەجینۆساید و تیرۆری لەسەرخۆ، وەک دەبینن ئامارەکانی تووشبووانی شێرپەنجە لەهەڵکشانێکی مەترسیداردایە ،کە هۆکاری سەرەکی كێبڕكێی کۆمپانیا حیزبیەكانە ..."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەكە كلیك لەم لینەكە بكە: 

http://www.keodd.org/wtarview?wtar=16057&auther=5014


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft