ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوێك ئاڕاسەتی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەكات، سەبارەت بە لادان و دانانی (بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان)، ئەنجومەنی پارێزگا دەركردنی ئەو فەرمانە بە  نایاسایی لەقەڵەم دەدات‌وەك لە نوسراوەكەدا هاتووە: 
شیاوی باسە پاش بڵاوبوونەوەی وێنەیەك لە فەرمانی دەستبەكاربوونی (بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان) لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، نیگەرانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لێكەوتەوە، هەر ئەمڕۆ (4/9/2018) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، نوسراوی ژمارە (649)ی كە واژۆی (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای لەسەرە، فەرمانەكەی ئەنجومەنی وەزیران بە نایاسایی ناو دەبات.
لە بەشێكی نوسراوەكەدا هاتووە: (فەرمانی ئاماژە پێدراو پێچەوانەی خاڵی (2، 3)ی بڕگەی (دوانزەیەم)ی مادەی (شەشەم)ی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009)ی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان - عێراق).
لە كۆتایشدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، داوادەكات پێشنیارى لادان‌و پاڵاوتنی پاڵێوراو بۆ پۆستی بەڕێوبەرەگشتیەكان لە ئەنجومەنەوە ئاڕاستەی وەزارەتی پەیوەندیدار بكرێت.
ئەنوەر تاهیر: گومان بۆ ئەوە دەكەین ئەم كارە بۆ مەرامی سیاسی‌و بانگەشەی هەڵبژاردن ئەم كارە كرابێت

هەر بەوبۆنەیەوە ئەمڕۆ لە تەلاری (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی دژی ئەو فەرمانەی ئەنجومەنی وەزیران سازكرا.
لە كۆنگرەكەدا (ئەنوەر تاهیر) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، فەرمانەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی بەنایاسایی لەقەڵەمدا‌و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە دەمانەوێـت لە رێگەی ئەم پرێس كۆنفرانسەوە رای سەرجەم فراكسیۆنەكان لەسەر پێشێلكاریەكی ئەنجومەنی وەزیرانبە راگشتی بڵێین، ناوبراو لەدرێژەی وتەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە تاكە مەرجەع بۆ متمانە بەخشین بە بەڕێوبەرە گشتیەكان، ئەنجومەنی پارێزگاكانن.
هەروەها جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا وتی (ئێمە گومان بۆ ئەوە دەكەین ئەم كارە بۆ مەرامی سیاسی‌و بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجامدرابێـت). 
شایانی باسە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە  (18/7/2018)دا فەرمانی (3443)ی تایبەت بە دانانی (بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان).






SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft