سەلمە قاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەركەوت بۆ پەرلەمانی كوردستان
پاش ئەوەی سەلمە فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان كاندید كرد، توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت.
سەلمە فاتح دەبێتە سێیەم ئەندام لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەماوەی ئەمساڵدا ئەنجومەنی پارێزگا بەجێبهێڵێت، پێشتریش هەریەكە لە (دانا جەزا عەلی و غالب محەمەد عەلی)  ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەركەوتن بۆ  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق... بەم بۆنەیەوە وەك (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) پیرۆزبایی لە  (سەلمە فاتیح) دەكەین‌و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین لە كاری نوێیدا، بە سوپاسەوە ناوبراو یەكێك بوو لەو ئەندام ئەنجومەنانەی پارێزگای سلێمانی كە هاوكارێكی بەردەوامی تیمی رێكخراوەكەمانی كردووە لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی .

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft