بەمەبەستی ئاڵوگۆڕكردن لەپۆستەكانداو دەرفەتدان بەئەندامانی دیكەی فراكسیۆنەكەی، ئەنوەر تاهیر، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەستلةكاركێشانەوەی لە پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەن راگەیاند
ئەمڕۆ (چوارشەممە) بەرواری (31/10/2018) لە تەلاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەنوەرتاهیر جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند‌و بڕیاریدا وەك ئەندامی ئەنجومەن بەردەوام بێت، لەبەشێكی دەستلەكاركێشانەوەكەدا هاتووە: (له‌ ئێستادا بۆ پێدانی ده‌رفه‌ت به‌ هاوڕێیانم له‌ فراكسیۆن‌و ئاڵوگۆڕ له‌ پۆسته‌كاندا داوای ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ پێشكه‌شده‌كه‌م له‌ پۆستی جێگری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ....)

هەرلەوبارەوەیەوە‌و سەبارەت بە دیاریكردنی ئەندامێك بۆ ئەو پۆستە، (رێبوار ئەحمەد مەولود) سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، تایبەت بە پێگەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)وتی: "بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، فراكسیۆنی گۆڕان ئەندامێكی دیكە دیاری بكات‌و بخرێتە ئەجێندای كۆبوونەوەی ئەنجومەن بۆ بڕیاردان لەسەری ...."
هەر لەمیانی كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكەدا، ئەنوەر تاهیر، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە (لە یاسای ژمارەی سێی ساڵی 2009ـی ئەنجوومەنی پارێزگاکان هاتووە، ماوەی خولی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تەنها 4 ساڵی ساڵنامەییە، لە 24-9-2018 وادەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تەواو بووە، ئێمە چاوەڕێی ئەوەمان لە پەرلەمانی کوردستان دەکرد یاساکە هەمواربکاتەوە و ئەنجوومەنی وەزیران ناچاربکات هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت، بەڵام بەداخەوە نە پەرلەمان و نە ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەنەبوون هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت، بەڵکو نیەتی ئەوە هەیە ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کارەکانیان بەردەوام بن ".(
.شیاوی باسە لەماوەی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگادا، ئەمە دووەمجارە گۆڕانكاری لە پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەندا دةكريت

ئەمەی خوارەوەش دەقی دەستلەكاركێشانەوەی، ئەنوەر تاهیر، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە :

 

به‌ڕێز / ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌

به‌رێزان وه‌ك هه‌موولایه‌ك ئاگادارن له‌ هه‌ڵبژاردنی 30 ی نیسانی 2014 دا كاندیدی بزوتنه‌وه‌ گۆڕان بووم بۆ ئه‌نجومه‌نی پاڕیزگای سلێمانی ده‌رچووی پێنجه‌می لیسته‌كه‌م بووم له‌ كۆی 63 كاندید ، دوو ساڵی یه‌كه‌م وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆن له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كارم كردووه و دوای ئاڵوگۆڕ پیشنیار كرام بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ی سلێمانی ،ماوه‌ی دووساڵیشه‌ له‌م پۆسته‌دا دڵسۆزانه‌و به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ئه‌ركه‌كانی خۆم ئه‌نجام ده‌ده‌م .

سه‌ره‌ڕای ڕیزو سوپاسم بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی به‌ڕیزی ئه‌نجومه‌ن و ستافی ئیداره‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ هاوكاری و دڵسۆزیان له‌ ئێستادا بۆ پێدانی ده‌رفه‌ت به‌ هاورییانم له‌ فراكسیۆن و ئاڵوگۆڕ له‌ پۆسته‌كاندا داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌م له‌ پۆستی جێگری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌ داواكارم له‌ به‌ڕێزتان داواكاریه‌كه‌م په‌سه‌ند بكه‌ن .

وه‌ له‌ هه‌مانكاتدا وه‌ك ئه‌ندامێكی دڵسۆز و چالاكی فراكسیۆنی گۆڕان به‌رده‌وام ده‌بم له‌ كاركردن له‌ ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا .

وێنه‌یه‌ك بۆ :

فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

انور تاهیرمحمد

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

31_10_2018


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft