لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن چه‌ند كۆلێژێك به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌
لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌ردانی چه‌ند كۆلێژێكی زانكۆی سلێمانی ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌به‌ڕێوه‌چونی كاروباره‌كانیان‌و به‌دواداچون بۆ كێشه‌‌و گیروگرفته‌كانیان.
رۆژی دوشه‌ممه‌ 27-2-2017، هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌‌و رۆشنبیری له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، سه‌ردانی هه‌ردوو كۆلێژی زمان‌و هونه‌ری زانكۆی سلێمانییان كرد، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی كۆلێژه‌كان‌و ئاگاداربون له‌كاروباره‌كانیان.
شانده‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن، چاویان به‌مامۆستا‌و خوێندكارانی هه‌ردوو كۆلێژه‌كه‌ كه‌وت، دواتر چه‌ند به‌شێكیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌، ده‌ستخۆشییان له‌خوێندكاران كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن.
دواتریش چاویان به‌مامۆستایان‌و ستافی ئیداریی هه‌ردوو كۆلێژ كه‌وت‌و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌كاروباره‌كانیان له‌گه‌ڵ تاوتوێ‌ كردن.





SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft