شاندێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌روونی ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربون له‌چۆنێتی به‌ڕێوه‌چونی كاروباری نه‌خۆشخانه‌كه، به‌تایبه‌ت دۆخی ئه‌و ژنانه‌ی، توشی نه‌خۆشیی دروونی ده‌بن.
رۆژی سێشه‌ممه 28-2-2017، لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌روونیی كرد، بۆ به‌دواداچون سه‌باره‌ت به‌چۆنێتیی به‌ڕێوه‌چونی كاروباری ئه‌و ژنانه‌ی، توشی نه‌خۆشیی ده‌روونی دهبنو له‌نه‌خۆشخانه‌كه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
لیژنه‌كه‌ی باسی له‌وه كرد، هه‌ندێك له‌و ژنانه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌كه وه‌رده‌گیرێن، بێكهسو كارن، بۆیه لیژنه‌كه به‌باشی زانیوه، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه بكات، هه‌تا بزانن ڕێنمایی چییه، بۆ وه‌رگرتنی ئـه‌و كه‌یسانه‌ی ڕۆژانه ڕوبه‌ڕوی بنكه‌كانی پۆلیس‌و دادوهرهكانو شه‌ڵته‌ری داڵده‌دانی ژنان‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته‌وه.
شانده‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ ستافی ئیداریی نه‌خۆشخانه‌ی سۆز كۆبوه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌ی چه‌ندین بابه‌ت كرد، كه په‌یوه‌ستن بهكاروبارهكان، ئامادهییشان پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی نه‌خۆشخانه‌كه.