بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانو رۆڵو كاریگەری پڕۆژەكان، رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی - NED) ئەمریكی، لەئۆفیسی سەرەكی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، زنجیرەیەك كۆبوونەوەی بۆ رێكخراوە هاوبەشەكانی عێراقو هەرێمی كوردستان سازكرد بەگوێرەی تایبەتمەندی پڕۆژە پێشنیاركراوەكانیان.
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لە سەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانو رۆڵو كاریگەری پڕۆژەكانو پلانی داهاتووی رێكخراوەكان بۆ ساڵانی داهاتوو.
شیاوی باسە هەریەكە لەبەڕێزان (ئەمیرە موعاتی) بەڕێوبەری (رۆژهەڵاتی ناوەڕاستو باكوری ئەفریقا) بەڕێز (ئەحمەد عەلی) بەڕێوبەری بەرنامەكانی عێراقو بەڕێز (بەختیار عەبدوڵا) راوێژكاری رێكخراوی (NED) لە هەرێمی كوردستانو باكوری عێراقو بەڕێز (سەڵاح ساجدی) راوێژكاری رێكخراوی (NED) لە ناوەڕاستو باشوری عێراق، نوێنەرایەتی رێكخراوی (NED)یان دەكرد لە كۆبوونەوەكەدا.
ئەمڕۆ (پێنج شەممە) بەرواری (31/1/2019) (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) وەك یەكێك لەو رێكخراوانەی كە بۆ پێنجەمین ساڵە لە لایەن رێكخراوی (NED)ی ئەمریكیەوە پاڵپشتی دارایی پڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیو پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاووڵاتیاندا)دەكرێت، لەگەڵ هەریەك لە رێكخراوە هاوپڕۆژەكانی پارێزگاكانی (بابل)و (بەصرە) بەشدارییان لە كۆبوونەوەكەدا كرد.
لەكۆبوونەوەكەدا گرنگی پڕۆژەكانی رێكخراو كاریگەرییانو ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم تیمی پڕۆژە گفتوگۆی پێویستیان لەسەركرا، نوێنەرانی (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) باسیان لەگرنگی پڕۆژەكانیان كردو تیشكیان خستە سەر فراوانبوونی پڕۆژەی ئەمساڵ لە گەڵ هەریەك لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)، جێگەی باسە كۆبوونەوەكان بەردەوامیان دەبێت لەرۆژانی داهاتوودا.
(سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (National Endowment for Democracy)
دامەزراوەیەكی ئەمەریكی قازانجنەویستی تایبەتە بە گەشەپێدان و پاڵپشتیكردنی دامەزراوە دیموكراتییەكان لەهەمو جیهاندا، كەلەلایەن كۆنگریسی ئەمەریكییەوە ساڵانە بودجەی تایبەتی بۆدیاریدەكرێت، ئەویش ساڵانە پاڵپشتی زیاتر لە (1200) هەزارو دو سەد پڕۆژەی گروپە ناحكومییەكان لە (90) نەوەد وڵاتدا دەكات، لەئێستادا گەورەترین پاڵپشتی دارایی لە رێكخراوەكانی (عێراق) دەكات.