بە مەبەستی نوسینەوەو داڕشتنی پڕۆژەیەکی هاوبەش بۆ باشترکردن و چەسپاندنی (لامەرکەزی کارگێڕی) بۆ پارێزگاکان، لیژنەی یاسایی لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) سەردانی (زانکۆی جیهان)یان کردو لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایانی (کۆلێژی یاسا) کۆبوونەوە.
یاسای (پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان) یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009)، پاش ئەوەی لەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا جێبەجێكرا‌و (ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستا)ن بەپێی بڕگەو ماددەكانی ئەویاسایە، چوار ساڵی تەمەنی خۆیان بەڕێكرد، بەڵام هەرزوو رەخنە لە یاساكە گیراو  بەشێك لەئەندامانی ئەنجومەنەكان بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانیدا داوای هەمواری یاساكەیان كردو پێیان وابوو ئەم یاسایە وەك ئەوەی پێویستە دەسەڵات نابەخشێتە ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و جێبەجێكردنی یاساكەش نابێتە هۆكارێك بۆ چەسپاندنی سیستمی (لامەركەزی)، بۆ ئەمە مەبه ستەش چەند جارێك هەوڵی هەمواركردنەوەی ئەم یاسایە دراوە لەساڵی رابردووشدا، لیژنەی یاسایی لە هەرسێ ئەنجومەنی پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) كۆبوونەوەیەكیان بۆ هەمان مەبەست ئەنجامدا 
هەروەها چەند جارێك (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) بەجیا رەشنوسسی هەمواركردنەوەی یاساكەی ئامادەكردووەو پێشكەشی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی كردووە.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft