بەمەبەستی ئاشناكردنی خوێندكاران‌و لاوان بە ئەرك و رۆڵی پەرلەمانتارن، هەروەها ئەو دەسەڵاتەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی  عێراق هەیانە، (ئارەزوو مەحمود) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) سەردانی هەریەك لە  خوێندنگاکانی ئامادەی (سەردەم ، ئایندە ، هەرێم)ی کرد لە ناحیەی (حاجیاوا)
لەسیمینارێکدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران تیشكی خستەسەر رۆڵ و ئەرکی پەرلەمانتارمان لەناو کۆمەڵدا بۆ خوێندکاران.
وەك (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) ئەم هەوڵەی بەڕێز (ئارەزوو مەحمود) بەرز دەنرخێنین‌و هێوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین، ئەمجۆرە كارانە راستەوخۆ پەیوەندی نێوان هاووڵاتیان‌و نوێنەرانیان پتەوتردەكات. 




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft