ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (10/3/2019) ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، میوانداریی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكه‌ى كردو گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌و كه‌رته‌ كرا.
له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی ‌و به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن‌و سكرتێری ئه‌نجومه‌ن‌و لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ئه‌نجومه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌‌و به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌كانی رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوای سلێمانی، له‌هۆڵی كۆبونه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەك به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونەوەكەش بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێكی پەروەردەيی و كێشە و كەمووی كوڕی ناوەندەكانی پەروەردە و كێشەی میلاكات و نەبوونی بیناو رێكخستنی دەوام‌و هەروەها  دەرچووی بەشی باخچەكان و گرێ بەست و وانە بێژو تەندروستی حانوتەكان و كوالێتی خوێندن و گرنگی بەشەكانی بازار لە ناوەندە ئەكادیمیەكاندا.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا رونكردنەوەی چالاكییەكانی ساڵی 2018 و پلاندانان بۆ ساڵی 2019، وە چۆن ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانێت هاوكاربێت لە پێشخستنی پڕۆسەی پەروەردەو دابینكردنی پێداویستییەكاندا گفتوگۆیان لەسەر كرا.
شیاوی باسە  پاش هاتنی بەڕێوبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی لەساڵی رابردوودا،  ئەمە دووەم بەڕێوبەرە لەسەر داوای خۆیان سەردانی ئەنجومەن دەكەن‌و گفتوگۆ لەسەر كێشەو گرفتەكان‌و پلانی كاریان دەكەن.


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft