پاش ئەوەی لە (19/12/2018)دا (د.  موسەننا ئەمین) ئەندامی لیژنەی (پەیوەندییەكانی دەرەوه) لە ئەنجومەنی نوێنەران عێراق، نوسراوێكی بەژمارە (259) ئاڕاستەی نوسینگەی وەزیری دەرەوەی عێراق كرد، سەبارەت بە كارئاسانیكردن بۆ هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان ناچار نەبن بۆ واژۆیەك یان مۆرێك لەسەر داواكاریەكانیان، سەردانی بەغداد بكەن. لەبەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە نوسراوی ژمارە (م/ج/22/851) لە (7/5/2019)دا رەزامەندی نیشاندا بەكرنەوەی نوسینگەی وەزارەت لە پارێزگای سلێمانی.
لە نوسراوەكەدا كە كۆپییەكی دەست رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان كەوتووە، تیایدا هاتووە: وەزیری دەرەوە رەزامەندی نیشانداوە بەكردنەوەی نووسینگەی راستاندنی مامەڵەكان (مكتب تصدیقات)ی هاووڵاتیان لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی.


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft