(هۆشیار عەبدوڵا) ئەندامی  فراكسیۆنی گۆڕان لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)  لەراگەیەندراوێكدا داوای لە (عادل عەبدولمەهدی) سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە، دۆسیەكانی گەندەڵی كە پەیوەندیان بە كەسایەتیەكانی كابینەی ئێستای حكومەت و كابینەكانی پێشووەوە هەیە بكاتەوە هاوكات لەگەڵ كردنەوەی ناوچەی سەوز، و ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی هەموو عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە بگرێتەوە.
هەرلە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: لەكاتێكدا ستایشی بڕیارەكەی عادل عەبدولمەهدی دەكەین بەكردنەوەی ناوچەی سەوز لەبەردەم هاوڵاتیاندا، ئەوەش لەكاتێكدا پێشتر چەندین بەڵێن هەبوون بۆ كردنەوەی ئەو ناوچەیە بەڵام جێبەجێ نەكران و سنوری بانگەشەیەكی راگەیاندنیان تێنەپەراند، هیوادارین لەگەڵ كردنەوەی ناوچەی سەوز هەموو دۆسیەكانی گەندەڵی سەبارەت بە كەسایەتیەكانی كابینەی ئێستای حكومەت و كابینەكانی پێشوو بكاتەوە، بەتایبەتیش كە چەندین كەسایەتی هەن كە گومانی گەندەڵیان لێدەكرێت و بەڵگەش لەسەر گەندەڵیەكانیان هەیە، بەوشێوەیەش هیوادارین بەرێز عادل عەبدولمەهدی جدی بێت لەكردنەوەی دۆسیەكانی گەندەڵی هەروەك جدی بوو لە كردنەوەی ناوچەی سەوز.
عەبدوڵا روونیشی كردەوە " بەپێی دەستور و یاسا فیدراڵیەکان پێویستە ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی گشتگیر بێت و لەسەر ئاستی تەواوی عێراق بێت واتا هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە نەك تەنها پارێزگاكانی سەر بەحكومەتی فیدراڵی بەتایبەتیش كە لە هەرێم ژمارەیەكی زۆری دۆسیەی گەندەڵی هەن كە چاوەڕێی ئەوە دەكەن كەسێك بیانكاتەوە لێپرسینەوە لە تێوەگلاوان بكات...
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft