پاش ئەوەی (رابوون مەعروف) سەرۆكی فراكسیۆنی (نەوەی نوێ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرواری (30/6/2019)دا نوسراوێكی بەژمارە (56) ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردو تیادا داوایكردبوو كە فراكسیۆنی (نەوەی نوێ) بڕیاریداوە بە گۆڕینی ناوەكەی بۆ فراكسیۆنی (ئاییندە)....
لە بەرامبەردا (یسری رجب) لە فراكسیۆنی (نەوەی نوێ) لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ پێگەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، ئەوەی رەتكردەوەكە فراكسیۆنەكەیان هەڵوەشابێتەوە، بەڵكو وتی (ئەم فراكسیۆنە قەوارەیەكی سەربەخۆیە، لە كۆمسیۆنی هەلبژاردنەكان تۆمار كراوە، هەروا بە ئاسانی هەڵناوەشێتەوە، جیابونەوەیەك لە فراكسیۆنەكەدا روویداوە، ئەوانەی جیابوونەتەوە مافی ئەوەیان نییە فراكسیۆن هەڵوەشێننەوە)، هەروەها وتی (دوو ئەندامان بەفەرمی جیابوونەتەوە لە فراكسیۆنەكە ئەندامی سێیەمیش هێشتا بڕیاری نەداوە ئاخۆ وەك نەوەی نوێ دەمێنێتەوە یان دەچێتە لای ئەو دوو برادەری تر یان سەربەخۆ دەمێنێتەوە) 
سەبارەت بە سەرۆكی فراكسیۆنی ئێستای (نەوەی نوێ) (یسری رجب) وتی: (نوسراومان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئەنجومەنی نوێنەران كردوه‌ بۆئه‌وه‌ی فراكسیۆنی نه‌وه‌ نوێ بمێنێته‌وه‌ و تا یه‌ك ئه‌ندامی هه‌بێت فراكسیۆنه‌كه‌ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌‌و لەئێستا من  سەرۆكایەتی فراكسیۆنەكە دەكەم) .

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft