ئامانجی پڕۆژەكە:
1. پتەوكردنی پەیوەندی نێوان ئەنجومەنی پارێزگاو هاووڵاتیان.
2. بەدواداچوونی چالاكی‌و كاری رۆژانەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی .
3. دروستكردنی دیالۆگی راستەخۆ لەنێوان ئەنجومەنی پارێزگا‌و هاووڵاتیاندا.
4. بەهێزكردنی ئەدای ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە.

چالاكییەكانی پڕۆژەكە:
ئەم پڕۆژەیە پێكدێت لە شەش چالاكی جۆراوجۆر، كەبریتین لە:
یەكەم: دروستكردنی پێگەیەكی ئەلكترۆنی بۆ بڵاوكردنەوەی چالاكی پڕۆژەكەو چالاكییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، هەروەها گەیاندنی پرسیارو پێشنیاری هاووڵاتیان بەئەندامانی ئەنجومەن لەرێگەی ئەم پێگەیەوە.
چالاكی دووەم: چاودێریكردنی ئەنجومەنی پارێزگا، لەرێگەی ئامادەبوون لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن‌و  كۆبوونەوەی لیژنە هەمیشەیی‌و تایبەتییەكانی ئەنجومەن‌و چاوپێكەوتن‌و دیداری دەستەی سەرۆكایەتی‌و ئەندامانی ئەنجومەن‌و دواتریش نووسینی راپۆرتی بەدواداچوونی مانگانە.
چالاكی سێیەم: ئەنجامدانی5 گفتوگۆی كراوە لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەن‌و هاووڵاتیان‌و ژمارەیەك لە دامودەزگا حكومیەكان‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی‌و كەناڵەكانی راگەیاندن بۆ هەریەكە لە قەزاكانی (دوكان، چەمچەماڵ، رانیە، سەیدصادق، دەربەندیخان)، كەتیایدا گفتوگۆ لەسەر كێشەكانی ئەو سنورە دەكرێت، ئەم چالاكیەش پێشوەخت لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگادا هەماهەنگی بۆ دەكرێت‌و بۆ هەر كۆبوونەوەیەكیش دوو ئەندامی ئەنجومەن میوانی ئەوكۆبوونەوەیە دەبن.
چالاكی چوارەم: ئامادەكردنی 10 بەرنامەی رادیۆیی راستەوخۆ لە رادیۆی نەوا بۆماوەی یەك كاتژمێر، كە تیایدا ئەندامێكی ئەنجومەن میوانداری ئەو بەرنامەیە دەكرێت‌و  كێشەو گرفتێكی تایبەت بە پارێزگای سلێمانی دەكرێتە تەوەری بەرنامەكەو لە ماوەی نیوكاتژمێردا لەگەڵ میوانی بەرنامەدا گفتوگۆی تەواو لەسەر ئەو تەوەرەدەكرێت، و لەنیوكاتژمێری دووەمیشدا بیسەران بە پرسیارو خستنەڕووی راوسەرنجی خۆیان بەشداری لە بەرنامەكەدا دەكەن .
چالاكی پێنجەم: بەرزكردنەوەی ئاستی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە، لەڕێگەی ئەنجامدانی (4) ۆركشۆپی تایبەتەوە بەمەبەستی بەهێزكردنی ئاستی كارگێڕی‌و رووبەڕوووبوونەوەی كێشەو گرفتەكان‌و چۆنیەتی چاودێریكردنی دەزگا حكومیەكانی سنورەكەیان.
چالاكی شەشەم: بڵاوكردنەوەی راپۆرتی تایبەت بە بەدواداچوونی چالاكی‌و كارەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
بوودجەی  ئەم پڕۆژەیە لەلایەن رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی NED) ئەمریكییەوە دابینكراوە، بەچاودێری‌و رەزامەندی ئەوان خەرجدەكرێت بەپێی ئەو سیستمە داراییەكە كەلەلایەن رێكخراوی (NED)ەوە ئامادەكراوە.


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft