)رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی لەدرێژەی چالاكییەكانیدا، ئەمڕۆ (پێنج شەممە) بەرواری (29/8/2019) هەستا بەئەنجامدانی دووەمین گفتوگۆی كراوەی تایبەت بە (نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەمیوانداری بەڕێز (دانا جەزا عەلی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .

لەسەرەتادا بەڕێز (دانا جەزا عەلی) تیشكی خستە سەر ئەركەكانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و دواتریش ئاماژەی بۆ ئەو ئیشوكارانە كرد كە لەماوەی رابردوودا ئەنجامیان داون، لە بەشێكی تری قسەكانیدا، نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی، باسی گرفت ورێگریەكانیان كرد لەوانەش بە دامەزراوەنەبوونی عێراق‌و گرفتی تائیفی و مەزهەبی و نەتەوەیی لەلایەك‌و ، لەلایەكی دیكەشەوە نەبوونی یەكڕیزی لە نێو فراكسیۆنەكوردیەكاندا ....

پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ بەشداربووان كرایەوە، لەمیانی بەشداریكردنیاندا، چەند رەخنەو پێشنیارێك و راوسەرنجی خۆیان خستەڕوو لە پێناو كاراكردنی ئەركی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.  

بۆ بینینی وێنەكان كلیك لەم لینكە بكە:

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft