ئەمڕۆ (شەممە) بەرواری (31.8.2019)، سێیەم گفتوگۆیكراوەی تایبەت نێوان نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و مامۆستایانی زانكۆ ئەنجامدرا
(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی لەدرێژەی چالاكییەكانیدا،  هەستا بەئەنجامدانی سێیەمین گفتوگۆیكراوەی تایبەت بە (نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەمیوانداری بەڕێز (د. یوسف محەمەد) و بەڕێز (د. بەهار مەحمود) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .
لەسەرەتادا بەڕێز (د. یوسف محەمەد) تیشكی خستە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە ناكرێت گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداد تەنها لەبواری  سیاسی و داراییدابن، بەڵكو پێیستە بازنەی گفتوگۆكان زیاتر بكرێت و سێكتەراكانی دیكەش بگرێتەوە لەوانەش سێكتەری (خوێندنی باڵا)، هەورەها رەخنەشی لەئەدای لایەنەسیاسیەكانی كورد گرت، كە تائێستا نەیان توانیوە یەكدەنگبن‌و ئەمەش بووەتە گرفتێك لەبەردەم نوێنەرانی كورد لە بەغدادا....
دواتریش بەڕێز (د. بەهار مەحمود) باسی لەوە كرد كە پێویستە لەسەر نوێنەرانی كورد لە بەغداد گرنگی زیاتر بدەن بە سێكتەری خوێندنی باڵاو باسیشی لەو هەوڵانەكرد كە لەرابردوودا لەو بوارەدا داویانە لەوانەش كە چەند پێشنیارێكیان خستووەتە بەردەم (سەرۆك وەزیرانی عێراق) بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری سێكتەری (خوێندنی باڵا). 
پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ بەشداربووان كرایەوە، لەمیانی بەشداریكردنیاندا، چەندان پرسیارو  رەخنەو پێشنیار و راوسەرنج خرایە بەردەم نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی، بەو ئومێدەی لە داهاتوودا بەجدی كاریان لەسەر بكەن.
لە كۆتایشدا هەریەكە لەبەڕێزان  (د. یوسف محەمەد) و بەڕێز (د. بەهار مەحمود)، جەختیان لە گرنگی ئەم جۆرە چالاكییانە كردەوەو سوپاسی رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان)یان كرد، كەئەم هەلەی رەخساندووەو هیوایان خواست چالاكی دیكەی لەمجۆرە بەردەوامبێت.  
بۆ بینینی وێنەكان كلیك لەم لینكە بكە:

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft