ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (7/10/2019) به‌سه‌رپه‌رشتی (ئازاد محەمەد ئەمین)سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی مێوانداری (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر) پارێزگاری سلێمانی كراو كۆبونه‌وه‌یەكی هاوبه‌ش لە نێوان ئه‌نجومه‌ن وپارێزگادا ئه‌نجامدا، بەشێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە  گەشتی ئەم دواییەی  پارێزگاری سلێمانی بۆهەریەكە لەوڵاتانی  (چین و ئیتالیا) كە بەیاوەری (سەرۆك وەزیرانی عێراق) ئەنجامدرابوو.
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەش تایبەت بوو بە پەیوەندییەكانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)‌و (پارێزگای سلێمانی) لەكۆتایشدا بریاردرا ئیشوكاره‌كانی نێوان ئه‌نجومه‌ن وپارێزگا به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر گه‌شه‌ی پێبدرێت.



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft