رۆژی (9/11/2019) بەهەوڵی نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، توانرا لە لیژنەی هەمواری دەستوری عێراقدا ، ژمارە ی نوێنەرانی كورد لە لیژنەی ناوبراودا لە (3) كەسەوە زیاد بكەن بۆ (6).

لە نێو ئەو شەش كەسەشدا دوو نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەندامن لە لیژنەی ناوبراودا، كە بریتیتن لە (د. یوسف محمد صادق) (د. جوان احسان فوئاد).

مادەی (142)ی دەستوری هەمیشەیی عێراق، بەم شێوەیە باس لە هەمواركردنەوەی دەستور دەكات
یەکەم: ئەنجومەنی نوێنەران لەسەرەتای کاریدا لیژنەیەکی تایبەت لە ئەندامانی پێکدەهێنێت کە نوێنەرایەتی پێکهاتە سەرەکیەکانی کۆمەڵگەی عێراقی بکات، ئەرکی بریتیە لە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە ماوەیەکدا کە لە چوار مانگ تێپەرنەکات، تێیدا ڕاسپاردەی پێویست لە خۆبگرێت سەبارەت بە هەموارکردنی پێویست کە دەکرێت لە دەستور ئەنجام بدرێت، لیژنەکەش هەڵدەوەشێنرێتەوە دوای ئەنجامدانی ئەرکەکانی .
دووەم: هەموارکردنە پێشنیارکراوەکان بە یەک جار دەخرێتە بەردەمی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەری، هەروەها ئەو پێشنیارانەی بۆ هەموارکردن خراونەتە ڕوو بە پەسەندکراو دادەنرێن بە ڕەزامەندی زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی ئەنجومەن .
سێیەم: ئەو مادانەی کە بە پێی بڕگەی دووەمی ئەم مادەیە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەموار کراوە دەخرێتە ڕوو بۆ گەل بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕاپرسی لەسەری، لە ماوەیەکدا کە لە دوو مانگ تێپەڕ نەکات لە بەرواری پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە .
چوارەم: ڕاپرسیەکە لەسەر مادە هەموارکراوەکان بە سەرکەوتوو دادەنرێت ئەگەر زۆرینەی دەنگدەران ڕەزامەندی لەسەر نیشان بدەن، هەروەها (3/2)ی دەنگدەران لە سێ‌ پارێزگا یان زیاتر ڕەتی نەکەنەوە .
پێنجەم: بڕگەکانی ئەم مادەیە مادەی (126) ناگرێتەوە کە پەیوەندی هەیە بە هەموارکردنی دەستور تا کاتی کۆتاییهێنان بە ئەنجامدانی هەموارکردن کە لەم مادەیەدا ئاماژەی پێکراوە .



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft