ئەمڕۆ (چوار شەممە) بەرواری (29/1/2020) هەریەكە لەبەڕێزان (ئارەزوو ‏‏مەحمود)‌و (حەسەن ئاڵی) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی ‏لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ‏‏عێراق سەردانی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)یان كرد‌و لەلایەن (ئارام ‏‏كەمال) بەڕێوبەری ‏پڕۆژە ‏‏بەگەرمی پێشوازیان لێكرا....‏
‎ ‎لەسەرەتادا بەڕێو بەری پڕۆژەی ‏‏خۆشحاڵی بەسەردانەكە دەربڕی‌و سوپاسی ‏‏هەردوو نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی كرد كە لە ساڵی ‏رابردوودا وەڵامی ‏‏‏‏ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) هەبوو‎، ‏پاشانیش چالاكییەكانی پڕۆژی نوێی رێکخراو بۆ بەڕێزیان روونكرایەوە...‏
سەرەتا (ئارەزوو مەحمود) باسی لە گرنگی و رۆڵی پڕۆژەکە کردو چالاكیەكانی ‏‏‏(رێكخراوی كوردستان بۆ ‏هەمووان)یان ‏‏بەرزنرخاندو بەردەوامی ئەم جۆرە ‏‏كارانەی بەگرنگ ناوبرد، هەروەها ناوبراو راپۆرتی ‏(پارێزگای سلێمانی‌و ‏‏نوێنەرانی) بە كارێكی ‏زۆر گرنگ ناوبردو وتی: ئەم راپۆرتە هۆكارێكی زۆر ‏‏باشە بۆ ئاشناكردنی هاووڵاتیان بە بە ئەدای نوێنەرەكانیان...‏
لە كۆتایشدا ‏بەڕێزیان ئامادەیی خۆی بۆ چالاكییەكانی پڕۆژەی نوێ دەربڕی و ‏‏‏دووپاتی ‏كردەوە وەڵامدەروەی هەموو چالاكییەك دەبین ‏كە لەبەرژەوەندی ‏‏هاووڵاتیانی خۆماندا بێت...‏
‏ پاشان بەڕێز (حەسەن ئاڵی) سوپاسی (رێكخراوی كوردستان بۆ ‏‏هەمووان)ی كرد ‏‏كە هەستاون بە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیەو و ‏رایگەیان وەك (فراكسیۆنی ‏یەكێتی) ‏هەمیشە لەگەڵ شەفافیەت‌و دەوڵەمەندكردنی هاووڵاتیانین بە زانیاری‌و ‏بۆیە پێمان ‏گرنگە بەشداری ‏ئەم جۆرە پڕۆژانە بكەین، هەروەها ئامادەیی خۆشی ‏نیشاندا بە ‏بەشداریكردنی لە چالاكییەكانی پڕۆژەكەدا‌و هیوای خواست ئەم ‏جۆرە ‏‏پڕۆژەو ‏‏چالاكییانە گەشەیان پێبدرێت و زیاتر بن و جەختیان لە ‏گرنگی‌و ‏هەماهەنگی ‏نێوان نوێنەران‌و رێكخراوەكان كردەوە...‏
‏‏(پڕۆژەی پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) پڕۆژەیەكی تایبەتی رێكخراوی ‏‏كوردستان بۆ ‏‏هەمووانە، كە بەهاوكاری و پاڵپشتی ‏رێكخراوی‎ ‎( ‎‏NED‏‎)‎ی ‏ئەمریكی ‏جێبەجێدەكرێت‌و ئامانج ‏‏لێی پتەوكردنی پەیوەندی نێوان ‏هاووڵاتیان‌و  نوێنەرانی ‏پارێزگای سلێمانییە لە ‏‏ ئەنجومەنی ‏‏نوێنەرانی عێراق‌و ‏ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی، لە كۆتایی هەر پڕۆژەیەكیشدا ‏‏‏(رێكخراوی ‏كوردستان بۆهەمووان)، ‏‏راپۆرتی چاودێری‌و بەدواداچوون بۆ ئەدای ‏نوێنەران ‏‏بڵاو دەكاتەوە‎ ....‎






SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft