ئەمڕۆ(سێشەممە) بەرواری (4/2/2020) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پەنجاوشەشەمین ‏‏دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، ئەجێندای دانیشتنەكەش لەم چوار بڕگەیە پێكهاتبوو:‏
‎1   ‎. دەنگدان لەسەر کردنەوەی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی (بنگرد) سەر بە ‏قەزای ‏‏(دوکان).‏
‏ 2. دەنگدان لەسەر گۆڕینی ناوی (گوندی کانی مردوان) بۆ (کانی ‏مەردان) سەر ‏بە ناحیەی (زەلان) لە قەزای (شارباژێڕ) دەکرێت‎. ‎
‏3. دەنگدان لەسەر فراوانکردنی گوندی (کەمالانی خوارو) سەر بە ناحیەی ‏‏‏(تانجەرۆ)ی قەزای مەڵبەندی سلێمانی دەکرێت‏‎. ‎
هەروەها لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا میوانداری (بەڕێوەبەری گشتی ‏‏کارەبای سلێمانی) دەکرێت‎.‎
پاش دەنگدان بە بەتەوەركانی یەكەم‌و دووەم‌و سێیەم، بەزۆرینەی دەنگ ‏پێشنیار ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار كرا تا كاری پێویستیان لەسەر ‏بكات....‏
دواتریش هەریەكە لە بەڕێزان (سالار حسام الدین/بەڕێوبەری گشتی ‏كارەبای سلێمانی)‌و (خالد سالم/ بەڕێوبەری بەرهەمهێنانی كارەبای دوكان ‏‏– دەربەندیخان)‌و (فازیل جەلال/ ئەندازیاری کۆنترۆڵ) كە لەسەر داوای ‏‏(لیژنەی پیشەسازی‌و وزە)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‏میوانداریكرابوون، باسیان لە رەوشی كارەبای پارێزگای سلێمانی‌و ‏گرفتەكان بەردەم كەرتی كارەبا كردەوەو هەروەها  پێویستی (سیستمی ‏پێوەری زیرەك)یش لە دانیشتنەکەدا جەختی لەسەر كرایەوە هەروەها ئەوەش خرایەڕوو کە (سیستمی ‏پێوەری زیرەك)بەدەر نییە لە کەموکورتی بەڵام چارەسەرێکی گونجاوە بۆ دۆخی ئێستای کارەبا ...‏
دواتریش ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرسیارو راو سەرنجی ‏خۆیان خستەڕوو...‏
لەكۆتایشدا میوانەكان وەڵامی پرسیارەكانی ئەندامانیان دایەوە...‏
شیاوی باسە لەماوەی پانزە رۆژدا ئەمە دووەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی لە ساڵی (2020)دا  ‏

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft