ئه‌مڕۆ (یەکشەممە) بەرواری (16/2/2020)، شاندێكی (فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) له‌ ‏ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سه‌ردانی شاری ‏سلێمانیان كرد و هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ‏گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت و نوسینگه‌ی راستاندنیان له‌شاری ‏‏سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌.‏
شاندەكەی (فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) پێكاهاتبوون له‌ د.‌ جوان ئیحسان ‏سه‌رۆكی فراكسیۆن و شیروان میرزاو حەسەن ‏ئاڵی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌.‏
ئامانج له‌سه‌ردانه‌كەش بۆ ئه‌و فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوانه‌ی حكومه‌ت بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوونه‌ ‏له‌ ئیش و كاره‌كانیان.‏
‏ لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەدواداچونیان بۆ جۆر و بڕی ئەو ‏دەرمانانە كرد كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ ‏هەرێمی كوردستان دابین كراوە ‏هه‌روه‌ها لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانیش لە گرفت و كێشەكانیان كۆڵیەوە.‏
شاندەكەی (فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران  رایانگەیاند ‏كە پاڵپشتی ته‌واوی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ ده‌كەن و ‏هه‌وڵیش ده‌ده‌ن كه‌ خزمه‌تگوزاریی پێویست و ‏شارستانیانه‌یان بۆ دابینبكه‌ن.‏




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft