پاش ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە نوسراوی فەرمی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‏ئاگادار كردبوویەوە بۆ ئامادەبوون لە ‏كۆبوونەوەیەكی نائاسایی، تایبەت بە گفتوگۆكردن لەسەر  ‏بەردەوامی ئامادەكارییەكان بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی كۆرۆنا‌و گرتنە بەری  ‏رێكاری كارگێڕی ‌و ‏تەندروستی پێویست بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان، بۆ ئەم مەبەستەش ئەم لایەنانە بانگهێشتی كۆبوونەوەكان ‏كرابوو:‏
‏1/ د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگای سلێمانی.‏
‏2/ ئازاد تۆفیق/ پارێزگاری هەڵەبجە.‏
‏3/ سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان.‏
‏4/ هیوا قەرەنی/  سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین.‏
‏5/ د. صەباح نەسرەدین/ بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی.‏
‏6/  د. ئازاد مستەفا/  بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە
بەڵام لەكاتی دیاریكراودا جگە لە (د. صەباح نەسرەدین/ بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ‌و   د. ‏ئازاد مستەفا/  بەڕێوبەری گشتی ‏تەندروستی هەڵەبجە) هیچكام لەوانەی بانگهێشتكرابون ئامادەی ‏كۆبوونەوەكە نەبوون ‌و بەو هۆیەشەوە ئەنجومەنی پارێزگا كۆبوونەوەكەی بۆ ‏كاتێكی نادیار دواخست....‏
ئەوەی كە بڕیار بوو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گفتوگۆی لەسەر بكەن راگراتنی دەوامی ‏فەرمانگەكانی ‏سنوری دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگا بوو....‏
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە نەویست ئاماژە بەناوەكەی بكرێت، بە (پێگەی ‏ئەلكترۆنی كوردستان بۆ هەموان)ی راگەیاند، ‏كە ئەو بەڕێزانە پێشتر ئامادەبوون كە بەشداری ‏كۆبوونەوەكە بكەن، بەڵام دواتر  لەسەرووی خۆیانەوە پێیانراگەیەنراوە كە بەشداری نەكەن‌و ‏چونكە ‏باسی راگرتنی دەوامی فەرمانگەكان گفتوگۆی لەسەر دەكرێت....‏
دواتر (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژەی بۆ ‏ئەوە كرد كە دواخستنی كۆبونەوەكەی ‏خستە ئەستۆی (پارێزگاری سلێمانی -پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌-‏ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌رین) رایگەیاند: " ئه‌نجام نه‌دانی (٥٨)ه‌مینی كۆبونه‌وه‌ی ‏نائاسایی ٣/٣/٢٠٢٠ ‏وه‌ك ئه‌نجومه‌ن دەخەینە ئه‌ستۆی ئاماده‌ نه‌بوونی به‌رێزان (پارێزگاری سلێمانی -پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌-‏ئیداره‌كانی گه‌رمیان ‏و راپه‌رین)كه‌ رۆژی پێشتر له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كه‌ رێكه‌وت بووین.. ‏
ئێمە وەك (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) پێمان وایە دەبوایە ئەنجومەنی پارێزگا كۆبوونەوەكەی ‏ئەنجامدایە، چونكە پێشتر ‏بڕیاری لەسەر درابوو و هیچ هۆكارێكی یاسایش نەبوو بۆ ئەنجامنەدانی ‏كۆبوونەوەكە، ئەنجومەنی پارێزگا دەیتوانی خۆی ‏كۆبوونەوەكەی ئەنجامبدایە، بەڵام وەك (سەرۆكی ‏ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لە پرێس كۆنفراسەكەدا رایگەیاند: لەگەڵ سەرۆك ‏فراكسیۆنەكان ‏كۆبوونەوەیەكمان ئەنجامدا ‌و بەتێكڕای فراكسیۆنەكان بڕیارماندا كۆبوونەوەكە دوابخرێت....‏
بەمشێوەیە دەسەڵاتی جێبەجێكردن بۆیەكەمجار شكستی بە بەرزترین دەسەڵاتی پارێزگاكە هێنا لە ‏پارێزگای سلێمانی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکەش نیگەرانی لای زۆرێک لە ئەندامانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی )لێکەوتەوە.....‏



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft