هۆشیار عەبدوڵا
2019-04-23      925 جار بینراوە        کۆمێنت
لەو شەڕەدا کە عەبادیی بە هۆی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەیفرۆشێت بە عادل عەبدولمەهدی دەبێت داکۆکی لە عەبدولمەهدی بکەین ، ئەمەی خوارەوە دەقی وەرگێردراوی بەیاننامەیەکی هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی (فراكسیۆنی گۆڕان)ە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  كە لەسایتی (سبەی)بڵاوكراوەتەوە  هۆشیار عەبدوڵا: عەبدولمەهدی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی یاسای بودجە دەدات..... بەڵام عەبادی بەشێك لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بەبێ بوونی چوارچێوەی یاسای بۆ بەدەستهێنانەوەی ویلایەتی دووەم خەرج كردووە.
هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەخنە لەو لایەنە سیاسیانە دەگرێت كە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقیان كردۆتە ئامانج بەهۆی ئەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەچوارچێوەی یاسا و بەپێی یاسای بودجە خەرج دەكات، رونیشیكردەوە كە ناتواندرێت سیاسەتی عەبدولمەهدی بەرامبەر هەرێم بە سیاسەتی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو بەراورد بكرێت، كە موجامەلەی سەركردەی حزبە كوردیەكانی دەكرد لەسەر حسابی بەرژوەندی هاوڵاتیانی هەرێم.
هۆشیار عەبدوڵا لەبەیاننامەیەكدا كە ئەمرۆ بڵاویكردەوە رایگەیاندووە گروپێك سیاسی و پەرلەمانتاری نزیك لەعەبادی بەرێز عەبدولمەهدی بەئامانج دەگرن، بەبیانوی ئەوەی كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات، لەگەڵ ئەوەی كە ئەمرۆ موچەی فەرمانبەران لەچوارچێوەی یاسا دەدرێت و لەیاسای بودجەدا بریاری لەسەردراوە، بەڵام لەخولی پێشوودا راستەوخۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بەرێژەیەكی دیاریكراو رەوانە دەكرد بەبێ ئەوەی هیچ چوارچێوەیەكی یاسای هەبێت، و لەپێناوی رازیكردنی لایەنەسیاسیە كوردیەكان بوو بۆئەوەی پشتیوانی بكەن بەمەبەستی بەدەستهێنانەوەی ویلایەتی دووەم ، بەم جۆرەش جیاوازیەكی گەورە هەیە لەنێوان رێكاری ناردن لەلایەن عەبادی و عەبدولمەهدی.
رونیشیكردەوە كە وادەردەكەوێت بەرێز عەبدولمەهدی تێروانینێكی رون و ستراتیژی هەیە بۆ چارەسەری پرسی نەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان، و نیەتی جدی هەیە بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە وكێشە هەڵواسراوەكانی چەندین ساڵەی نێوان هەردوولا ئەوەش تێروانینێكی ئەرێنیە و شایستەی ئەوەیە پشتیوان و هەمەهەنگی بین، عەبدوڵا راشیگەیاند " من بەو كەسانە دەڵێم كە عەبدولمەهدی بەئامانج دەگرن، هێشتا زووە بۆ ئەو هەنگاوە، چونكە تائێستا كاتی پێویستی پێنەدراوە، بۆیە پێویستە دەرفەتی زیاتری پێ بدەین بۆ ئەوەی ئەو كێشانەی نێوان بەغداد و هەولێر چارەسەر بكات كە دەتوانێت، بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەندی بەپرسی نەوتەوە هەبێت، وە ئێمە پشتیوانی بنەمایی شەفافیەت دەكەین تێیدا و پێمان وایە پێویستە لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشرێت و گرنگترین شتیش ئەوەیە كە هاوڵاتیانی هەرێم باجی ناكۆكیەكان نەدەن، وەك ئەوەی لەسەردەمی عەبادی رویدا كاتێك خۆی لەدۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو كێشەیە دزیەوە و بەوەش نەوتی هەرێم دەدزرا و خەڵكیش بێ موچە بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد كە ساڵی 2018 لەكۆتایی خولی پێشوودا رێژەیەكی دیاریكراو لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرا كە كۆی پارەكە 317 ملیار دیناری مانگانە بوو لەلایەن بەرێز عەبادی و بۆ مەبەستی سیاسی و كاتێكیش بەرێز عەبدولمەهدی دەستی كرد بەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەچوارچێوەی یاسا و لەرێگەی بودجەوە، بەرێز عەبادی لەرێگەی ژمارەیەك لە پەرلەمانتار و سیاسیە نزیكەكانی دەستیان كرد بە بەئامانج گرتنی عەبدولمەهدی تەنها لەبەر ئەوەی ویژدانی بەرامبەر هاوڵاتیانی هەرێم بەكارهێنا، لەبەئەوەی دەستی كردووە بەهەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ بەئامانجی چارەسەری كێشەكان بەشێوەیەكی جدی.
عەبدوڵا روونیشیكردەوە هاوڵاتیانی هەرێم كە عەبدولمەهدی بە ئینصاف بوو بەرامبەریان هاوڵاتی عێراقی سادە و زەحمەتكێشن كە لەموچەكانیان بێبەش كرابوون، هەمان ئەو كەسانەن كە بەرێز عەبادی لەخولی پێشوودا سزای دەدان، كاتێك موجامەلەی سەركردەی حزبە گەورەكانی هەرێمی دەكرد لەسەرحسابی بەرژوەندی هاوڵاتیان.
جیاوازیەكە لەنێوان دوو کەسدایە کە عەبدولمەهدی و عەبادین یەکەمیان دڵی لای ژیانی هاوڵاتیانی هەرێم و موچەکانیانە و دوەمیان هاوڵاتیان بێبەش دەكات لە موچە و موجامەلەی سەركردە سیاسیەكانی هەرێم دەكات لەپێناوی خواستە سیاسیەکانی.
SHARE
وتاری زیاتر
چەند پەیامێکی ڕاشکاو:
هۆشیار عەبدوڵا
2021-02-07      744 جار بینراوە
موازەنەی 2021 (3،4)
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-14      945 جار بینراوە
موازەنەی ۲٠۲۱ (2)
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-09      934 جار بینراوە
موازەنەی 2021
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-02      765 جار بینراوە
کەس هەڵەبجەی لەبیر نیە!
هۆشیار عەبدوڵا
2019-11-17      1215 جار بینراوە
رێک پێچەوانەکەی راستە!
هۆشیار عەبدوڵا
2019-06-24      883 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft