ڕەمەزان نامیق کریم
2019-05-09      1047 جار بینراوە        کۆمێنت

رەمەزان نامق 
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

 زیاتر لە ( ۷٥۰ ) دەواجنی مریشک هەیە کەبەشێوەی ستاندارد دەتوانێت بەشی هەموو سلێمانی مریشک بەرهەم بهێنێت و هەرناردەی دەرەوەشی بکات کەچی نرخی یەک کیلۆ مریشک ( ۳۰۰۰ ) دینارە .. هەر لەم پارێزگایە نزیکی (۱۳٥۰۰) خانووی پلاستیکی هەیە کە دەتوانن بەشی هەموو سلێمانی سەوزە و تەماتە و خەیار بەرهەم بهێنن و هەناردەی دەرەوەی سلێمانیش بکەن، کەچی ئەگەر هەفتەیەک لە مەرزەکانەوە ئەم بەرهەمانەمان بۆنەیەت نرخی یەک کیلۆ تەماتە و خەیارە ئەچێتە ( ۲۰۰۰ ) دینار ... بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە ئەوە هەموومان دەزانین نرخی خورما چەند گران بووە!! نرخى کیلۆیەک خورمای ئێستا، جاران سەبەتەیەک خورمات پێدەکرِی ... تۆسەیري کارگەی ڕۆنی گوڵەبەڕۆژەمان هەیە، لەجیاتی ئەوەی هانی جوتیاران بدەن بۆئەوەی گوڵەبەڕۆژە بەرهەم بهێنن و لەلایەکی ديكه هەلی کار بۆ دەرچوان بڕەخسێنن لەناو ئەم کارگەیەدا،  کەچی ڕۆنی تورکی وئۆکرانی بەتەنکەر دێنن و تەعبیئەى دەکەن و دەیخەنە بازاڕەوە...

سەیرەکە لەوەدایە خۆمان بەرهەممان زۆرە و کەچی بەشمان ناکات، بۆنمونە خاوەن دەواجن مریشک بەخواروی عێراق دەفرۆشێت و کەچی مریشکی بەستووی بەڕازیلی و تورکی و ئێرانی ....هتد هاوردە دەکەین ... جگە لەوەی گرنگی بەکوالیَتی و تەندروستی خواردن نادرێت،  کەچی بەردەوام خواردنی ئێکسپایەر و خراپ هاوردە دەکرێت و لەکوالێتی کۆنتڕۆڵی خواردنیش بەئاسانی دەردەچێ ... ئەوە باباسی دەرمان و کەرتی تەندروستی نەکەین چونکە هەموو کەس ئاشنایە پێیان .. پێویستە لیژنەکانی قائیمقامیەت و هەموو لیژنە هاوبەشەکان چاودێرییەکی ووردی بازاڕەکان بکەن بۆ ڕێگری کردن لەدیاردەی گرانی و سزادانیان لەهەر سەرپێچییەک هەروەها ڕێگری بکرێت لەو بازرگانە چاوچنۆکانەی کە لة بري عیبادەت و هەرزانی، مانگی ڕەمەزان دەکەنە دەرفەتێک بۆ خۆدەوڵەمەند کردن و پەیداکردنی پارەو ماڵ و سامان ... دەبێت پارە بە ئەخلاقەوە پەیدابکرێت و هەموو بازرگانییەک بۆبەرژەوەندی و سودی گشتی هاوڵاتیان بێت نەک وەک ئەوەی ئێستا هەیە و ڕوودەدات ... وەڕێکخستنی هەموو بەرهەمە ناوخۆییەکان کەئێستا مەوسیمی بەرهەم هێنانیانە گرنگی زیاتری پێبدرێت و باجی زیاتر بخرێتە سەر بەرهەمی هاوردە ... ناکرێت هاوسەنگی بازار لەنێوان بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردە تێک بچێت و هەرکەسێک بەقەوانی خۆی بی پێوێت و بەویستی خۆی نرخ دیاری بکات ... پێویستە ڕێگە لەو کەسانە بگیرێت کەبەرهەمەکانیان احتیکار دەکەن و بەدوای هەلێکدا دەگەڕێن بۆخۆدەوڵەمەندکردن ...


SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft