د. موسەننا ئەمین
2019-06-09      1203 جار بینراوە        کۆمێنت
د. موسه‌نا ئه‌مین
فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سیاسەت ئەتوانێ دین بپارێزێ لە ئەصالەتی دین و ڕەسەنایەتی دین ، بەوەی کە دەزگای تایبەتی هەبێ بە لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لەسەر دین و بڵاوکردنەوەیی و خزمەت بە زانستە دینییەکان و زانایان و خزمەت بەو کەسانەی کە ڕەسەنایەتی دین ئەپارێزن ،هەلومەرجێک بخولقێنێ کە وەعی دینی و ڕۆشنبیری ڕاستەقینەی ئاینی بڵاوبێتەوە لەناو خەڵکدا ، هەموو ئەمانەش حکومەت ئەتوانێ بوجەی بۆ تەرخان بکات دەزگای بۆ دروست بکات ،واتە ئەگەر دەوڵەت لە خزمەت دین بێت زانکۆی بۆ دروست ئەکات سەنتەری توێژینەوە و سەنتەری بانگەشەو بڵاوکردنەوەی بۆ دروست ئەکات ، کە سالانە بوجەیەکی حکومەت تەرخان ئەکرێ بۆ ئەوەی خزمەت بە مانەوەی ڕەسەنایەتی دین بکات
وە ئەتوانێ پارێزگاری بکات لە فاعیلییەت و کارایی دین ، بەوەی کە دین لەناو کۆمەڵگادا کارا بێت و یاساکانی و شەریعەتەکانی و فتواکانی حەڵاڵ و حەرامەکەی ڕێزی لێ بگیرێت و ببێتە یاسا بۆ کۆمەڵگا
وە ئەوەی کەلە دیندا ڕەوا نییە حکومەت هەوڵ بدات نەیهێڵێت ، ئەوەی کە دین پێی ڕەوایە پێویستە حکومەت هەوڵ بدات جێبەجێێ بکات .
بۆیە دین پێویستی بە یاسا هەیە پێویستی بە حکومەت و سیاسەتمەدارێ هەیە کە پیرۆزییەکانی دین ڕێز لێ بگرێ هەوڵ بدات لەناو کۆمەڵگادا کارای بکات. .

SHARE
وتاری زیاتر
بەرۆکی خەڵک بەردەن
د. موسەننا ئەمین
2020-04-26      1255 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft