رێكەوت محەمەد زەكی
2019-06-24      1048 جار بینراوە        کۆمێنت

رێكەوت زەكی
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

لەم مینەبەرەوە وەک نوێنەرێکی خەڵک ئـەوەندەی توانیبێتم لەو پرسانەی کە گشتین و ستراتیژین ڕونم کردۆتەوەو خستومەتەڕوو ، بەتایبەت لەو جێگایەی گەیشتوینەتە حەدی بێدەسەڵاتی، ھاوڵاتیانی ئـەم پارێزگایە مافی خۆیان بووە ئـاگاداربن بۆچی حاڵی شەقام و سەوزایی و ئـاوی ماڵان و پرۆژە ستراتیژیەکانیان لێکراوەتە عوقدە ..
بابەتی شەقامی ١٠٠ مەتری یەکێکە لەپرۆژە ستراتیژیەکانی شاری سلێمانی کەخزمەتی گەورە بەژێرخان و کەرتی گواستنەوەو ئـاوەدانی ئـەم شارە دەکات، بەڵام مخابن خەونی شەقامی بازنەیی ١٠٠ مەتری وا کورت دەکرێتەوە بۆ جوت سایدێکی ڕوتی بێ خزمەتگوزاری لەنێوان تاسڵوجە-عەربەت، ئـەوەی ڕای گشتی ئـەم شارە پێویستە ئـاگاداری بێت بریتیەلە :
١ / تائـێستا یەک دینار نەخراوەتە خزمەتی دەستپێکردنی پرۆژەکەوە، نە ٩٠ ملیارەکەی سەرەتاو نە ٥٠ ملیارەکەی دواتریش تەنیا ژمارەی سەر کاغەزن .
٢ /بەمەی ئـێستا ھەنگاوی بۆ دەھاویژرێت شتێک نییە بەناوی شەقامێکی بازنەیی ١٠٠ مەتری بەڵکە تەنیا دەمێنێتەوە بەشێکە لە ٣ بەش، کەتەنیا جوت سایدی تاسڵوجە-عەربەتە چونکە ٢ بەشەکەی تری پرۆژەی نیشتەجێی و گەشتیاری مۆڵەتداری دیکەی لەسەر دروستکراوە .
٣ /تا ئـێستادا برادەران ھەر سەرقاڵی ئـەوەن پرۆژەکە لە نێوان پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی شارەوانی دەھێنن و دەبەن، کەئـایا پرۆژەکە سەربەکامیان بێت .
٤ /لەکۆنوسی لیژنەی پێکھێنراودا جێگیر کراوە کەپرۆژەکە لەکۆمپانیا تورکیەکان وەربگیرێتەوە، کەبێگومان قەرەبوکردنەوەی مادی کۆمپانیاکانی تێدەکەوێت! بەبێ ڕونکردنەوەی ھۆکاری وەرگرتنەوەکەو دیاریکردنی ئـالیەتی پێدان بەکۆمپانیای دیکە !
٥ / بەداخەوە ئـەو لەتە بازنەیەشی کەلەشەقامەکە دروستدەکرێت ھەندێک بڕگەی لێ لادەدرێت .
٦ / دەسەڵاتی ئـیداری و مالی لەم بابەتەدا لای ئـەنجومەنی پارێزگاو پارێزگاریش نییە .
بۆ ئـەوەی بزانین کێ سەبەبکارە، کێ کەمتەرخەمە، بۆچی پرۆژەکانی ئـەم شارە دەکرێنە عوقدەو ئـیش ناڕوات، بۆچی دوای زەردبون تانکەرە ئـاو دەگاتە باخچەو بلوارەکان، بۆچی ترومپاکانی ئـاوی دوکان سلێمانی پارەی بۆ تەرخانناکرێت، بابچینە سەر وەیس ...

SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft