ئەحمەد حاجی رەشید
2019-07-22      944 جار بینراوە        کۆمێنت

                                                                              ئەحمەد حاجی رەشید
                                                                   ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق


لەبیرکاریدا بەڵگە نەویستێک هەیە دەڵێت:

هەموو پێشەکیەکی هەڵە دەرئەنجامی هەڵە بەدەستەوە دەدات.
ماوەی چەند ڕۆژیکە بەدوای کارنامەی ئەم حکومەتە تازەیەدا دەگەڕێم لەبەشێک لە پەرلەمانتارانم پرسی کەکارنامەکەم بۆ بنێرن فەرمویان کە کارنامەمان بۆ نەهاتوە ولە ناوپەرلەمانیشدا لەبرا ڕاویژکارەکانم داوام کرد لایان نەبوو بەهەر حاڵ هاورێەکی پەرلەمانتارم دوای دوو ڕۆژ بەسوپاسەوە بۆی ناردم کەواتە ئیستە:
ئەوانەی دەنگیان داوە بەم حکومەتە ناتوانن چەند خاڵێکمان پێبڵێن کە لەناو کارنامەی حکومەتدا هەبێت بۆیە دەنگیان داوە،
لەهەمامکاتدا ئەوانەشی دەنگیان نەداوە بەم حکومەتە زەحمەتە بڵێن ئەوخاڵانە بونەهۆی نیگەرانی ئیمە کەوا دەنگمان نەدا بەم کابینەیە و لەسەر ئەم بنچینەیە بوینەتە ئۆپۆزسیۆن و دەنگمان نەداوە بەکابینەکە.
بۆیە کارنامەی حکومەت بریتی یە لەگرنگترین بەڵگەنامە (وثیقة)لەنێوان سەرۆکی حکومەت و نوێنەرانی گەلدا کە حکومەت لە رێگەی کارنامەکەیەوە خۆی پابەند دەکات بەوەی ئەو خزمەتانە پێشکەش دەکات بەهاوڵاتیان ، گرنگی بەڵگەنامەکە ئەوەیە دەبێت لەناو پەرلەماندا بخوێنرێتەوەو دەنگی لەسەر بدرێت تاببێت بە بەڵگەنامەیەکی پابەند بۆ حکومەت.
ئیستا بابپرسین نوێنەرانی گەل ئەوانەتان دەنگتان دا بەحکومەت ئایا حکومەت چ بەڵگەنامەیەکی لەسەر خۆی تۆمار کرد و خۆی بەچیەوە پابەند کرد تا ئەگەر نەیکرد ئیوە بتوانن بانگهێشتی بکەن یان پرسیاری زارەکی یان پرسیاری نوسراوی ئاراستە بکەن یان لەسەر چی لێپرسینەوەی لێ دەکەن ،خۆ هیچ نوسراوێکی پیش کەش نەکردن لە پێش متمانەدا ئەی چۆن متمانەتان پیدا.
لەماوەی (٦) مانگی داهاتودا کە خولێکی پەرلەمانی تەواو دەبیت داوای جێبەجێ کردنی چی لە حکومەت دەکەن ئەگەر هیچی نەکرد بەڵگەتان چی دەبیت کەوا پیویست بوو بیکات و نەیکردوە خۆ بەراست ئەو خۆی پابەند نەکردوە و ئیوەش لەسەر هیچ خالێک متمانەتان پینەبەخشیوە کە نەیکردبیت.
سەرۆکی حکومەت لە رێگەی وتاریکەوە کەدوای متمانە وەرگرتن باس لە هێڵە گشتیەکانی کابینەکەی دەکات ،کەئەوە پیچەوانەوەی پرۆتۆکۆلی سوێند خواردنە هەربۆنمونە:

عێراق بەوهەموو نائارامی گرفتانەی کەهەیەتی:
(٤۸) سەعات پێش سوێند خواردن لە هاتووی پەرلەمانتاراندا نوسخەیەک کارنامەی حکومەت نێراوە بۆ پەرلەمانتاران .
لەڕێگەی بەریدی ئەلکترۆنیەوە نوسخەی ئەلکترۆنیمان وەرگرتوە.
پێش سویند خواردن لەناو هۆڵی پەرلەماندا بە سەدان نوسخە بەرنامەی کار دانراوە
سەرۆکی حکومەت ئەگەر کاتی هەبوایەزۆربەی بەرنامەکەی دەخوێندەوە کە خۆی لە (۱۲۲) لاپەرەدا دەبینیەوە.
بۆیە کاتیک دەڵێن چاوەڕێی زۆرتان نەبێت لەم حکومەتە مەڵێن رەشبینن


SHARE
وتاری زیاتر
کێ باجەکەی دەدات؟؟
ئەحمەد حاجی رەشید
2021-03-28      786 جار بینراوە
بودجەی 2020
ئەحمەد حاجی رەشید
2020-09-14      1183 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft