ئەحمەد حاجی رەشید
2019-08-20      1112 جار بینراوە        کۆمێنت

   ئەحمەد حاجی رەشید
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەوەندەی من ئاگادار بم نیوان هەرێم و بغداد چوار دۆسیە هەیە کە دەبیت هەرێم شاندێکی هونەری زۆر شارەزای هەبێت تابتوانێت بەسەرکەوتویی بابەتەکان بە بەرژەوەندی هەردولا کۆتاییان پێ بێنێت و پاشان شاندی سیاسی کە سەرۆکی حکومەتە واژوی بکات و نوینەرانی خەڵکی هەرێم لە وەزارەتە ئیتیحادیەکان داخلی یاساکانی بکەن بەتایبەت یاسای بوجەو پەرلەمانتارانی کورد لە بغداد بتوانن چاودێری و بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێکەوتنەکە بەوردی بکەن:

دۆسیەکان :
۱_ قەرزەکانی هەرێم کە بە پێی هەندی سەرچاوەی نافەرمی هەرێم بڕی (۲٤) ملیار دۆلار قەرزار بار بۆە لەوەتی پشکی بوجەی بۆ نەهاتوە بۆیە هەرێم چۆن بتوانێت ئەم قەرزانە شەرعیەت پێبدات تا دەوڵەتی ئیتیحادی لەئەستۆی خۆی بگرێت چونکە قەرز لە دەوڵەتی ئیتیحادی دەبێت بە یاسا ڕێک بخرێت و خراوە.
دەبێت هەرێم بتوانێت مقارەنە بکات لە تەواوی قەرزەکانی عێراق و دابەزین و بەکارهێنانی یەدەکی نەختێنەیی کە بەوردی لای ئیمە ی پەرلەمانتاران هەیە.
۲_ دۆسیەی نەوت :هەرێم دەبێت بزانێت بغداد چەندی لە جەولاتی تراخیص سەرف کردوە وکەم کوڕیەکانی دراسە بکات و بۆشاییەکانی بەهەند وەرگرێت و لەو مقارەنەدا بتوانێت بغداد قایل بکات بۆ کە هەێم بۆ گرێبەستی بەشداری بەرهەمی هەڵبژاردوە و ئەم دۆسیە ش کەم تازۆر لای ئیەی پەرلەمانتاران دەست دەکەوێت.
۳_ پشکی هەرێم لە بوجە: ئەوەندەی من بزانم هەرێم داوای پشکی لە سەدا ۱۷٪ دەکاتەوە بەڵام بە بڕوای من دەبێت هەرێم لە بوجەدا دانوستان لەسەر هەیکەلیەتی یاسای بوجە بکاتەوە قازانجی زیاتر دەکات ئەمەشیان لە هەرێم شارەزای باشمان هەن کە بتوا نن لەم دۆسیەدا پشتیان پێببەستین بەتایبەت ئەم ناوانە
(یاسین نەریمان ،هەرسێ بەرێوەبەری بەشەکانی بوجە لە وەزارەتی دارایی کاک عبداللە و کاک نادر وخاتوو پەریخان)
هەروەها د فازڵ نبی و د احمد چاوشین جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی خولی دووەمی پەرلمانی ئیتیحادی)
هەندی کەسی دیکە لە لێژنەی دارای پەرلەمانی عێراق و هەرێم .
٤_ داهاتەکانی نانەوتی بەتایبەت داهاتی گومرگ و باجەکان کە چەند کەسایەتیەکی وەک مامۆستا حسین بەرێوەبەری گومرگی کەلار چەند کەسیکی دیکە لە وردەکاریەکان شارەزان .
٥_ ئەم دۆسیەی پینجەمە خواستی منە کە زیاد بکریت بۆ دانوستان ئەویش گەنمی جوتیارانە 
ئەم پێشنیارانەم لە دڵسۆزیمە بۆ خەڵکی کوردستان بۆ ئەوەم نیە خۆم بە شداری پیبکەن لە شاندەکاندا چونکە من نیازی بەشداری هیچ شاندێکم نی هەوڵی خۆم لەگە ڵ سێ ئەندامەکوردەکەی لێژنەی دارایدا چر دەکەمەوە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان 
بەهیوای سەرکەوتن .


SHARE
وتاری زیاتر
کێ باجەکەی دەدات؟؟
ئەحمەد حاجی رەشید
2021-03-28      786 جار بینراوە
بودجەی 2020
ئەحمەد حاجی رەشید
2020-09-14      1183 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft