هۆشیار عەبدوڵا
2019-08-28      1133 جار بینراوە        کۆمێنت

هۆشیار عەبدوڵا
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دوو رۆژە بەمەبەستی بە دواداچونی ئەو پرۆژەیەی بۆ قەلادزێ بە بری دو ملیار دینار لە بودجەی ساڵی ۲٠۱۹ جێگیر کراوە لە بەغدادین.

لەگەڵ ئەوەی قەڵادزێدا بەدواداچونمان بۆ کۆی مەلەفەکە کرد،بۆمان دەرکەوت کە زۆربەی ئەو پرۆژانەی لە موازەنەی ساڵی ۲٠۱۹ لە دەرەوەی پشکی هەرێم پارەیان بۆ دابینکراوە و هی پارێزگاکانی هەرێمن پێویستیان بە متابەعەی بەردەوام هەیە.

ئەو پرۆژانە پێویستیان بەوەیە کە لەبەشی پلاندانان تۆمار بکرێن ، ئەوانەی لەسەر وەزارەتن لە بەشی پلاندانانی وەزارەت و ئەوانەی لەسەر پارێزگاکانن دەبێ لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق تۆمار بکرێن .

هەندێکیان تۆمار کراون هەندێکیان هەتا ئێستا کە نۆ مانگ لە ساڵەکە تێپەریوە تۆمار نەکراون ، دەبێ پارێزگارە بەرێزەکان یان خۆیان یا بەشی پلاندانانی پارێزگا بێنە سەر هێڵ بۆ بە دواداچونی بەردەوامی ئەو پرۆژانە تا بزانن گەیشتون بەکوێ.

ئاگادارم بەشێکیان هاتون و سەردانی بەرێز سەرۆکی کۆماریان کردوە و ئەرکەکەیان بە سەرۆکایەتی کۆمار سپاردوە لە راستیدا دەبێ خۆیان یا نوێنەریان یا بەشی پلانی پارێزگا راستەوخۆ برۆنە وەزارەتەکانی پلاندانان و ئاوەدانکردنەوە.

دو مانگ لەمەوبەر ، بە تەلەفون لەگەڵ بەشێک لە پارێزگارە بەرێزەکان قسەمان کردوە و بەڵێنی بەدەمەوەچونی جدیان داوە بەڵام هەتا ئێستا کێشە لە بەشێکیاندا هەیە ، گرنگە لای بەرێزان پارێزگار و قائیمقامەکانی ئەو قەزایانە رون بێت کە پارە بۆ قەزاکانیان دیاریکراوە کە ئەو پرسە ئیدی کاری دەسەڵاتی جێبەجێکردنە و ئەوەی لە ئەستۆی ئێمەدا بو وەک پەرلەمانتار دابینکردنی پارەکە بو لە ناو موازەنە ئێستا ئیدی پرسەکە تەنفیزیە وەزارەتی پلان یاخود ئاوەدانکردنەوە لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن مامەڵە دەکا نەک ئێمە کە دەسەلاتی یاسادانانین ، لەو روەوە هەم خۆمان هەم سەرۆکی لیژنەی درایی پەرلەمانی عێراق قسەمانکردوە لەگەڵ وەزیری پلاندنان و مودیر عامی بەشی پلاندنانی وەزارەتی پلان ، ئەوان داوا دەکەن لە لایەن پارێزگاکانەوە متابەعە بکرێ چونکە گرنگە پرۆژەکان بکەونە سەر سکە پێش کۆتایی ئەم ساڵ.

ئومێدمان وایە پارێزگارەکان خۆیان یا تیمەکانیان بنێرن بۆ بەدەمەوە چونی ئەو پرۆژانە لەو روەشەوە بۆ هاتوچۆ و جێگەی مانەوە یا هەر پێداویستیەکی تر ئێمە لە خزمەتیانداین، هەر رێگریەکیش هەبێت لە لایەن ئەو وەزارەتانە ئاگادارمان بکەن هاوکاریان دەبین و بەڵێنی هاوکارییشمان لێوەرگرتون بەو مەرجەی لایەنی پەیوەندیدار لە هەرێمەوە بچێت بە دەم کارەکانەوە.

هۆشیار عەبدوڵا
ئەندامی لیژنەی دارایی
۲۸ی ئابی ۲٠۱۹
بەغداد
SHARE
وتاری زیاتر
چەند پەیامێکی ڕاشکاو:
هۆشیار عەبدوڵا
2021-02-07      743 جار بینراوە
موازەنەی 2021 (3،4)
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-14      945 جار بینراوە
موازەنەی ۲٠۲۱ (2)
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-09      934 جار بینراوە
موازەنەی 2021
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-02      764 جار بینراوە
کەس هەڵەبجەی لەبیر نیە!
هۆشیار عەبدوڵا
2019-11-17      1215 جار بینراوە
رێک پێچەوانەکەی راستە!
هۆشیار عەبدوڵا
2019-06-24      883 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft