ئارەزوو مەحموود
2019-09-05      1148 جار بینراوە        کۆمێنت

ئارەزوو مەحمود

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

هەڵبەت دور لەلێكدانەوەی لابەلا، پەرۆشی و هەستكردن بە بەرپرسیارێتیم بەرامبەر بەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین وا دەكات داوایەک ئاڕاستەی بەڕێزان/ سەرۆکی پارلمانی ھەرێمی کوردستان و لیژنە پەیوەندیدارەکانی پارلمان بكەم .

خۆزگە لەنزیكترین دەرفەتدا، سەردانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین"ـتان دەكردو لەبەرئەنجامی بەدواداچوونەكانتدا لیستێکی تێروتەسەلی خزمەتگوزاریتان ئامادەدەکردو دەتانخستە بەردەم حکومەتی ھەرێمی كوردستان و ناچار بەجێبەجێكردن و تەواوكاری ئەم پڕۆژەو خواستانەی خەڵكی دەڤەرەكەتان دةكردن :

1. تەواوكاری نەخۆشخانە 291 قەرەوێڵەییەکەی رانیە
2   چاككردن و تەواوكاری رێگەی "دووکان تا قەڵادزێ " .
. چاككردن و تەواوكاری رێگەوبانی گوندەکانی سنورەكە 3
. چاوخشاندنەوەو بەدواداچونی كێشەی خوێندن و پەروەردەیی 4
. دراسەكردن و کردنەوەی چەند کارگەیەکی کشتوکاڵی 5
. پرۆژە پێشنیار بۆ كردنەوەی دامەزراوەی گەشت و گوزاری 6
. دراسەكردن و كردنەوەی شاری وەرزشی 7
. بەدواداچون بۆ كێشەی كەمئەندامانی سەنگەرو مەدەنی 8
. بەدواداچوون بۆ كێشەی خانەنشیانی سەربازی و مەدەنی 9
. گەشەپێدانی زانكۆی راپەرین و كردنەوەی کۆلێژی پیشەیی 10

بەڕێزان/ جگە لەهەر جۆرە ماف و فەزڵێك، ئەگەر بەدەنگیش بێت، خەڵکی ئەم دەڤەرە زۆرترینیان چونەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگیاندا بەسەرجەم رەنگەکان و مافیان لەسەرتانە. ئیشی پارلمانە بەدواداچوون بكاو ڕاستەوخۆ سەردانی گوندو شارو ناوچە جیاكان بكات، ئەولەویەتیش لەم سەردان و بەدواداچونانەدا بێگومان بۆ شوێنە لەپێش و وێرانکراوەکانە، خۆزگە دەخوازم و داواكارم پارلمان لەم سنورەوە ئەم ئەركە بكات بەنەرێت و ڕاستەوخۆو لەسەر ئاستە باڵاكان بەدواداچوون بكاو، حکومەت هەستیارو ناچار بەجێبەجێکردنی پێداویستیەكانی خەڵك بكات .

رێزی زۆرم


SHARE
وتاری زیاتر
وازلەدەستور بهێنن
ئارەزوو مەحموود
2021-05-20      673 جار بینراوە
چیبکەین ؟؟؟؟
ئارەزوو مەحموود
2020-05-02      1227 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft