رێبوار ئەحمەد مەولود
2020-02-06      1373 جار بینراوە        کۆمێنت
ڕێبوار احمد بازیانی
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا
دوای بەدواچوونمان بۆمان دەرکەوت کە هەرێم خۆی نایەوی کێشەی کارەبا چارەسەربکا ٫٫چۆن 
لە هەرێم بە وێسگەی دەربەندیخان و دوکان و ویستگە غازیەکانی دهۆک و هولێرو سلێمانی ۷۲۰۰ میگاوات کارەبا بەرهەمدێنن⁉‼؟؟ لەکاتێکدا پێداویستی خڵک بۆکارەبا ئەگەر ڕێکبخرێ لە٦ هەزار مێگاوات تێپەڕناکاتزۆرینەمان هەوڵی چارەسەری کێشەی کەمی سەعاتەکانی کارەبا دەدەین کە حەق و مافێکی سەرەتایی خەڵکە کەکارەبای هەبێت چونکە خەڵک کارەبا بەپارە لەحکومەت وەردەگرێت وەهەوڵی زۆرماندا کە هەموو ماڵێک کارەبایەکی ۲٤ سەعاتی ۲۰ ئەمپێری هەبێ ؟؟
ئەوەئاشکرایە بۆماوەی ساڵەکانی ۲۰۱٦ و ۲۰۱۷و ۲۰۱۸و توانرا بەنزیکەیی ۱۹ بۆ ۲۰سەعات کارەبای ۲۰ ئەمپێری بەهەندێ قەزاو ناحیە بدرێت؍ُ لەوانە:؍ بازیان پیرەمەگرون خەلەکان بەشێ لەشارەزوور وارماوا شارباژێڕ . سەید سادق هتد
بەڵام بەهۆکاری ئەوەی پڕۆسەکە پرۆسەیەکی سەرکەوتووبوو٫٫ ئەگەر ئیجرائات بکرایە ٫٫دەتوانرا سیستمەکە سوودی بۆسەرجەم کوردستان هەبوایەو بەڕێژەی لە ٪۹۰کێشەی کارەبای هاوڵاتی چارەسەردەکردو ۲۰ بۆ ۲۱ سەعات کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێ ٫بەمەرجێ چاودێری پڕۆسەکە بکرای لەلایەن عدادەکانی کارەبای ماڵانەوە کەدوومانگ جارێ سەرجەم سەعاتەکانی کارەبا دەخوێننەوە و وە بنەبڕی کارەبا زیادەڕەوەکان بکرایە ئەوا دڵنیام ئەم پڕوسەیە بۆسەرجەم هەرێمی کوردستان سەرکەوتوودەبوو
بەڵام ٫ لەبەرئەوەی کە سیستمەکە زیانی بۆ بەرژەوەندی هەندێ کەس هەبوو وەبەبیانووێکی لاوازی جهەتی کارەبا کەدەڵێن ناتوانین پارێزگاری لە جۆزەکان بکەین، واتا مبررەکە ئەوەیە کە بەرێوەبەرایەتی کارەباو بەشی صیانةی کارەباو ئیدارەی قەزاو ناحیەکان ناتوان سیطرة بکەن بەسەر ئەوانەی جۆزەکان دەسکاری دەکەن و زیادەڕەوی تر هەیە لەدەرەوەی شارو شارۆچکەکان کەئەمانە هەمووی مبرری زۆر لاوازبوون و بەم بیانوەوە بەو ئاراستەیە زیهنی خەڵکئاراستە دەکەن کە سیستمی ۲۰ امپێری بەوتەی ئەوان سەرکەوتوو نەبووە کەبۆئەمەش هەرخۆیان هوکاری سەرنەکەوتنی پرۆسەکەبوون چونکە هیچ پارێزگاریەکی وایان لە پاراستنی جۆزەکان نەکرد ئەمە لەکاتێکدایە لەسەرەتای دانانی جۆزەکان و جێبەجێکردنی سیستمەکە جهەتی کارەبا دەیانووت کە سیستمی ۲۰ ئەکمپێری چارەسەری کارەبای هاوڵاتیان دەکات ٫٫ من لەسەردانەکەم بۆلای وەزیری کارەبا هەموو ئەمانەم ڕوبەڕوو بەڕوونی لەگەڵ بەڕێزیان باسکرد
لێرە نمونەیەکی سادە دەهێنینەوە :
ئەگەر ۱۰ هەزار ماڵ بەسیستمی ۲۰ ئەمپێری کارەبا وەرگرن ئەوا :
۱۰۰۰۰ماڵ ×۲۰ئەمێر = ۲۰۰۰۰۰ئەمێر کارەبایان پێویستە واتا ئەو ۲۰۰۰۰۰ ئەمپێرە کەبە نزیکەیی دەکاتە ۱٦میگاوات کاربا کە یەکسان بە نیوەی کارەبای تەنها یەک کارگەی شیش یان چیمەنتۆ؟‼⁉
بەڵام ئەگەر ئەم ۱۰۰۰۰ ماڵە کارەبای فول بەکاربهێنن ئەوا
۱۰۰۰۰×٦۰ئەمپێر = ٦۰۰۰۰۰ شەشسەدهەزار ئەمپێر کەبەنزیکەیی دەکاتە ۵۰ مێگاوات هەرلێرەوە جیاوازیەکە زۆر بەڕوونی ئەبینین
ئەمە بۆ زستانی سارد یان هاوینی گەرم، بەڵام لەکاتی پایزو بەهار خەڵک کارەبا زۆر کەم بەکاردەهێنێ و تەنها بۆ ڕوناکی و یە، دوو ئەمپێریش بۆ سەلاجەو بەراد و هیچ بەکارهێنانی بۆیلەرو سپلیتی نامێنێ، ئەمەش زۆر بەڕاشکاوی پێمان دەڵێ کە لەدوومانگی ناو هەردوو وەرزی پایزو بەهاردا حکومەت هەرزۆربە ئاسانیدەتوانێ کە کارەبای ۲٤ کاتژوێری دابین بکات بەڵام بۆئەوەی هاوڵاتی ئاشنا نەبێت بەوەی کە حکومەت ئەتوانێ بەو ۳۸۰۰ میگایە دەتوانێ کارەبای ۲٤ کاتژمێری دابین بکات، بۆیە لەزۆرترین سەعاتەکان ۱۵ بۆ ۱٦ سەعات کارەبا دەدات لە وکاتانەی کە خەڵک کارەبای بۆ گەرمکردنەوەو فێنک کردنەوە پێویست نیە.....
لێرەوە بۆمان دەرەکەوێ کە حکومەت هەم دەتوانێ ۷۰۰۰ هەزر زیاتر کارەبا بەرهەمبێنێ و هەمیش دەتوانێ کارەبای بەردەوام بدات
جا ئەمەیە بابەتی سەرەکی کە بابەتی کارەبا لەوە گەورەترە کەبیری لێدەکەینەوەو هەمووی بەستراوەتەوە بە بەرژەوەندی ناوخۆی و ئیقلیمی و دەرەکی

SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft