هۆشیار عەبدوڵا
2020-02-07      1070 جار بینراوە        کۆمێنت
هۆشیار عەبدوڵا
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

(چەند سەرنج و پێشنیارێک سەبارەت بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە عێراقدا)

‫لەگەڵ راسپارنی محەمەد تۆفیق عەلاوی پارتی و یەکێتی بە جیا و کوتلە کوردیەکانی تریش بەجیا لە هەوڵی بینین و دیداری کەسی راسپێردراودان بۆ ئەوەی بزانن روئیای بۆ پێکهێنانی حکومەتەکەی بەتایبەت پشکی کوتلەکان چیە؟لەبری روئیایەکی نیشتیمانی کوردستانی کۆکەرەوە،هەوڵی حزبی جیاجیا هەیە!

‫تا ئێستا شەقامی عێراقی عەلاوی پەسەند نەکردوە و بەهەمو هێزیەوە دژی وەستاوەتەوە و ئەوەش لە راستیدا دژایەتی مانەوەی هاوکێشەی سیاسیی عێراقە بەو جۆرەی ئێستا،هێندەی دژایەتی عەلاوی بێت.بەڵام توڕەی شەقام کوتلەکانی لەوە سارد نەکردۆتەوە کە هەوڵی ئەوەبدەن رۆڵیان لە حکومەتی داهاتودا هەبێت.‬

‫ئەگەر لە بەغداد ئەو سیستمە سیاسیە گەندەڵە بکەوێ و رێساکانی گەمەکە لە ریشەوە بگۆرێ،راستەوخۆ کاریگەری لەسەر هەرێمیش دەبێت،بە هەمو پێوەرێک سەرکەوتنی ئەو راپەرینەی ئێستای عێراق مۆدێلی حوکمڕانی دەگۆڕێ نەک تەنها هێزە باڵادەستەکان،ئەو ترسەشە وایکردوە کوتلەگەورەکان،بچنە سەنگەرێکەوە.‬

‫لە ئێستای عێراقدا،بۆ کوردستانی دوای ریفراندۆم زیندوکردنەوەی مافە دەستوریەکان گرنگترە لە وەرگرتنی چەند وەزارەتێک،دوای ئیعترافە یەک لە دوای یەکەکان لەلایەن بکەرانیەوە بەوەی ریفراندۆم جولەیەکی هەڵە بو،کاتی ئەوەیە کورد بە گوتارێکی نوێ داوا و خواستەکانی لە عێراقدا بخاتەوە بەردەم دونیا.

پرسیارێکی ڕەوایە سەردەمی ریفراندۆم و لێکەوتەکانی میدیای رەسمی و سێبەری چەند حزبێک میلیشیاکانی عێراقیان بە مەترسی بۆسەر هەرێم دەزانی،کەچی ئێستا هەمان ئەو حزبانە لەبری پشتیوانی شەقامی عێراقی بن دژ بەو هێزانەی میلیشیایان هەیە،سەرقاڵی هاوپەیمانێتی و پێکهێنانی حکومەتن لەگەڵیاندا!بۆچی؟‬

‫هەرێمی کوردستان دەتوانێ بە (یەک)وەزیری بێ وەزارەت ئەویش بۆکاری هەماهەنگی لە کابینەکەی عەلاوی بەشدار بێ،لەبەرامبەردا؛کێشەی خاک،پێشمەرگە،چۆنێتی دابەشکردنی (دەسەڵات/داهات)لەنێوان هەرێم و ناوەند بکاتە داواکاری سەرەکی خۆی و کۆتایی بەوە بێت کە کێشەی کورد لە عێراقدا لە نەوت و پارە کورتبێتەوە!‬

‫لە دۆخێکدا کە حوکمڕانی لە عێراقدا نزیکی ڕوخانە،وەزارەت چ سودێکی بۆ هەرێم هەیە؟ئێستا کە هەمو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوی لەسەر عێراقە،بۆ هەرێم ئەوە گرنگە جارێکیتر مافەکانی بخاتەوە ڕو!نەک بۆ پۆست تەحالوف بکاتەوە لەگەڵ ئەو هێزانەی دەستیان سورە بە خوێنی شەقام و لای دونیا بێزراو و رەتکراوەن!‬

SHARE
وتاری زیاتر
چەند پەیامێکی ڕاشکاو:
هۆشیار عەبدوڵا
2021-02-07      743 جار بینراوە
موازەنەی 2021 (3،4)
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-14      945 جار بینراوە
موازەنەی ۲٠۲۱ (2)
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-09      934 جار بینراوە
موازەنەی 2021
هۆشیار عەبدوڵا
2021-01-02      764 جار بینراوە
کەس هەڵەبجەی لەبیر نیە!
هۆشیار عەبدوڵا
2019-11-17      1215 جار بینراوە
رێک پێچەوانەکەی راستە!
هۆشیار عەبدوڵا
2019-06-24      883 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft