بڵێسە جەبار فەرمان
2020-02-10      1238 جار بینراوە        کۆمێنت
بڵێسە جەبار فەرمان
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پێداگری لە پرسی نیشتمانی نەک وەزارەت و پۆست
بارودۆخی عیراق دژوارە، ھیچ لایەنێک لەگەل لایەنەکەی تر ھاوڕا نیە. رۆژانە ھاوپەیمانی دروست ئەبیت و حەفتەی دواتر ھەڵئەوەشێتەوە.
چەندمانگێکە خۆپیشاندان بەردەوامە.
بە سەدان کەس کوژراون و بە ھەزارەھا کەمئەندام و بریندار بوون. خەڵکی عیراق پشکپشکێنەی حزبی رەت دەکەنەوە. داخوازی سەرەکی خۆپیشاندەران بریتی بوو لە دەستنیشان کردنی سەرۆک وەزیرانێک کە حزبی نەبێت و لە حکومەت و پەرلەمان دا نەبووبێت و لە گەندەڵیەوە نەگلابێت. ئەم مەرجانە ھیچیان لە محەمەد عەلاوی ڕاسپێردراوەدانین.
کورد لە دوای روخانی رژێمی بەعسەوە ھەمیشە پاڵپشتی حکومەتەکانی عیراق بووە.
لە ھەموو حکومەتەکاندا بەڵێنی پێدانی ئستحقاقاتی ھەرێمی کوردستان، پەیرەو کردنی مادەی دەستووری ١٤٠، دان نان بە ھێزی پێشمەرگەو موچەیان و چەندەھا بەڵێنی تریش دراوە. تا گەیشتە گرفتی گەنمی جوتیاران
ھەمیشە لە دەستپێکی کابینەکاندا سەرۆک وەزیرانی تازە جەخت لەسەر باشتر کردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ کورد دەکەنەوە و بەڵینی یەکسانی و برایەتی کورد و عەرەب دەدەن، بەڵام بە دانیشتنیان لەسەر کورسی دەسەڵات بەڵێنەکان کاڵ دەبنەوەو و لەبیر دەکرێن.
بێ پاڵپشتی کورد وەک پێکھاتەیەکی سەرەکی وڵاتی عیراق دروست بوونی کابینە ئەستەمە.
ئەم لاوازیە ھۆکاری سەرەکی پارچە پارچەیی کوردە و ناتەباییان لەنێوان خویان دا
ھەر حزبەو بۆ بەدەست ھێنانی وەزارەتێک و چەند پۆستێک بە تەنھا و بێ ئاگاداری ئەوەی تر ئەچێتە دانوسانەوەو ملی بەغدا دەگرێتە بەر.
وە ھەمیشە زەرەرمەندی سەرەکی میلەتەکەمان بووەو مستفید چەند شەخس و کەسانێکی ناو حزبەکان بوون.
ئەم کەبینەیە کاتیەو تا ئەو کاتەیە کە ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئەکرێت.
با کورد ئەم جارە بایکۆتی حکومەت بکات
با بێین و لەسەر مادە دەستوریە جێبەجێ نەکراوەکان پێداگری بکەین
با بێین و بە یەک دەنگ داوای مافی پێشمەرگە بکەین
داوای ھاوبەشی بکەین و نەک بەژداری پێکردنمان لە حکومەت.
بابیر لە محاسەسەی حزبی نەکەینەوەو قۆناغێکی نوێ لەدانوستان لەسەر مافی خەڵک و پرسی نیشتمانی بەرپا بەین.
با ئەم جارە پشتیوانی دوبارە دروستکردنی حکومەتێکی بەقوەت نەکەین کە بە دانیشتنیان لەسەر کورسی دەسەڵات ئێمە لەبیر بکەن و مافەکانمان پێشێل بکەن.
با بایکۆتی بکەین. حکومەتێک مافی جوتیاران و پارەی گەنمیان نەدات، چۆن چاوەڕێی گەورەی لێ دەکرێ.
SHARE
وتاری زیاتر
شەکەت بووین....
بڵێسە جەبار فەرمان
2020-04-28      1267 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft