رزگار حەمە نوری میرزا
2020-03-04      439 جار بینراوە        کۆمێنت
ڕزگار حەمەنوری
/ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 

لەڕۆژی ۲۰۲۰/۳/۱ بەڕێز وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کەبەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە حکومەت بڕیاریداوە دەوامی فەرمانگەکان جگە لە (فەرمانگە تەندروستیەکان و هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە) کەمبکاتەوە لە کاتژمێر (۸) بۆ (۱) ی پاشنیوەڕۆ ، ئاشکرایە ئەم بڕیارە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و دواجار کەمکردنەوەی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە بەڵام ئایا کەمکردنەوەی دەوام ئامانجەکە دەپێکێ ؟ یاخود کردنی دەوام بە سەرە (تناوب) ئامانجەکە دەپێکێ ؟ بێگومان حاڵەتی دوەمیان بۆ نمونە فەرمانگەیەک (۱۲۰) کارمەندی هەیە دەوامەکەیان لەبری ئەوەی لە کاتژمێر (۳) تەواو بێت لە کاتژمێر (۱) تەواو دەبێ هەر (۱۲۰) کارمەندەکەن ، بەڵام ئەگەر ئەم کارمەندانە بکرێن بە دوو شەفت و هەر ڕۆژەی (٦۰) کەسیان دەوام بکات ئەوا قەرەباڵغی فەرمانگەکە بەڕێژەی لە (٥۰ ٪) کەم دەکات و بەمشێوەیە مەترسی بڵابونەوەی ڤایرۆسەکەش کەم دەبێتەوە . ئەگەر پسپۆری کارمەندانیش بەهانە بێت بۆ ئەوەی کە ژمارەیان بەو ئەندازە نیە بەشی (تناوب) بکات ئەمەش ئەو گرفتە هەنووکەییە چارەسەر دەکات کە لەکۆتایی بڵاوکراوەکەدا وتەبێژی حکومەت داوا لەهاوڵاتیان دەکات تەنها لەکاتی زۆر پێویستدا سەردانی فەرمانگەکان بکەن بەم سیستەمی دەوامی سەرەیە قەرەباڵغی هاوڵاتیانیش کەمدەبێتەوە . بۆیە بەڕای من دەبوو حکومەت لەبری کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی دەوام دەوامی بکردایە بە سەرە (تناوب) تا ئەوکاتەی مەترسیەکانی ئەم نەخۆشیە کەم دەبێتەوەو کۆتایی دێت .                             
SHARE
وتاری زیاتر
زانیاری بەرامبەر پارە..
د.رێبوار كریم محمود
وازلەدەستور بهێنن
ئارەزوو مەحموود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft