رەسوڵ عبدالله ابراهیم
2020-03-15      1398 جار بینراوە        کۆمێنت
رەسول عبدالله ابراهیم
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

هەندێکجار دەوڵەت ڕووبەڕووی کۆمەڵێک حاڵەتی نائاسایی (طارئة) دەبێتەوە وەک ( جەنگ و قەیرانەکان) کە یاسا ئاسایی یەکان ناتوانن ڕوبەڕویان ببنەوە ناچار پەنا بۆ ڕاگەیاندنی باری نائاسای دەبرێت، بۆیە واپێویست دەکات دەسەڵاتی ئیدارە فراوان بکرێت سەربەست بکرێت لەملکەچبوون بۆ ئەو یاسایانەی کەلەڕۆژانی ئاسایدا جێبەجێ دەکران چونکە ئەگەر وەک ڕۆژانی ئاسای ئیدارە هەڵسوکەوت بکات بەرژەوەندی گشتی دەکەوێتە مەترسیەکی جدیەوە،لەم حاڵەتدا ئیدارە مافی ئەوەی پێدەدرێت کۆت و بەند بخاتەسەر ماف و ئازادیەکانی تاک و کۆمەڵگە کەلەپێشوتردا نەیبوون.
ئەو مەرجانە چین کەپێویستە هەبن باری نائاسای بۆڕابگەینرێت؟:
۱-‌‌بوونی مەترسیەکی گەورە کەهەڕەشەبێت بۆ سەر سیستەمی گشتی (نظام عام).
۲- نەتوانرێت ئەم مەترسیە دووربخرێتەوە بە یاسا ئاسایی یەکان.
۳-بارە نائاساییەکە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی گشتی بێت.
لە عێراق چۆن باری نائاسای ڕادەگیرێت؟
سەرۆک کۆمار ڕادەسپێردرێت لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پاشان پەرلەمان بە دوو لەسەرسێ دەنگدان بریاردەدات بۆ ماوەی (۳۰) سی ڕۆژ دەسەڵاتی سەرۆک کۆمارو پەرلەمان لەکاردەکەوێت تەنها ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی ئەمێنێت و بەکۆمەڵێک (انظمه و تعلیمات) ووڵات بەڕێوە دەبات.لەهەرێمی کوردستان چۆن باری نائاسای ڕادەگەیەنرێت؟
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات بە ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان باری نائاسایەکە ڕادەگەێن بۆماوەی (۳۰) سی ڕۆژ ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان لەکار دەکەون و سەرۆکی هەرێم بەکۆمەڵێک انظمه تعلیمات ووڵات بەڕێوە دەبەن.
SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft