بڵێسە جەبار فەرمان
2020-06-01      1187 جار بینراوە        کۆمێنت
‎ بڵێسە جەبار فەرمان
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

مێژو و پێشینەی تاڵی ھاوڵاتیان لەگەڵ ناشەفافیەت و ڕاست نەگۆیی حوکمرانانی ئەم ھەرێمە وای کردوە ‏کە تەنانەت بە ڕاستیەکانیش بڕوا نەکەین لە بابەتێکی وەک کۆرۆنا دا‎. 
لەم مەملەکەتە تەنانەت نەخۆشیش بەسیاسی دەکرێت‎. 
ڕاستە کە زاکیرەمان زەعیفە بەڵام ھێشتا بیرمان نەچووە کە ھەر دوێنێ بوو کە تەقەی خۆشی کرا بە ‏ھۆی سەرکەوتنمان بەسەر کۆرۆنادا و کە بەداخەوە کوژاو و برینداریشی لێ کەوتەوە‎. 
ھەر پارێزگایەو سنگی دەرئەپەراند و باسی بگولاتی خۆیی ئەکرد لە پێشەنگی داو سەرکەوتن و زاڵ ‏بوون بەسەر ئەو پەتادا‎. 
بە گوفتی کابرای کەرکوکی معقول چیە ئێستا لەپر و لە ناکاو کۆرونا بە سەختی و قورسی ھاتۆتەوە و ‏توشبوان مەفەریان نیە؟‎! 
لەوانەیە ئەوەی کە ئەیڵێن راست بێت‎.‎‏....‏‎ 
بەڵام ئەدائی ھەڵەی حکومەت و ھەڵپەی پێشبرکێی پارێزگاکان و بە سیاسی کردنی نەخۆشیەکە و ‏پێشینەیەکی مێژووی لە ناراستگۆیی وای لە ھاوڵاتیان کردوە متمانەیان نەمێنێ‎. 
میلەت بڕوای بەو ھەواڵانە نیە و پابەندی رێنماییەکان نابن و ئەمە بە ھەنگاوێکی سیاسی و جەواشەکاری ‏تێدەگەن بۆ پەردەپۆشکردنی شکستی ئەم حکومەتەو نەدانی موچە‎.‎
سەرباری ئەوەی ئایا ھەواڵی سەرھەڵدانەوەی کۆرونا راستە یا نە ھیوادارم ھاوڵاتێان تێگەیشتبێتن کە ئەم ‏پەتایە لە ھەموو جیھان دا ھێشتا ماوە و چارەسەری نەدۆزراوەتەوە بۆیە تکام وایە لەبەر تەندروستی ‏خۆیان پابەند بە رێنماییەکانی خۆپارستن بن
SHARE
وتاری زیاتر
شەکەت بووین....
بڵێسە جەبار فەرمان
2020-04-28      1267 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft