رێبوار ئەحمەد مەولود
2021-06-19      649 جار بینراوە        کۆمێنت
ڕێبوار ئەحمد بازیانی 
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

بابەتی گرانبوونی سوتەمەنی بۆتە بابەتی ڕۆژوو میدیا و ئەوانەشی نان و پیازی پێوە ئەخۆن ، بەبێ ئەوەی قسەو لێدوانکانیان تەنها دینارێک لەنرخەکەی دابەزێنن و دینارێکیش ناگەڕێننەوە بۆ گیرفانی هاوڵاتیان،
گرانبوونی نرخی بەنزین لەهەموو هەرێمە و تایبەت نییە بەپارێزگای سلێمانی یان دهۆک یان هەڵەبجە ، یان هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین،،،وپارێزگاو ئیدارەسەربەخۆکان ناتوانن و دەسەڵاتی ئەوەیان نییە کە نەوتی خاوبدەن بەپاڵاوگەکانی ناوخۆو دوواتر بەنزینەکەی بەنرخی عێراق بدەن بە شۆفێران،، لەڕاستیدا هۆکاری سەرەکی گرانبوونی بەنزین ئەوەیە کەحکومەتی هەرێم ،ڕێگەنادات کە وەزارەتی سامانەسروشتی یەکان نەوتی خاوبدات بە پاڵاوگەکانی هەرێم تاکوو بەنزینی بەرهەمهاتووی ناوخۆ بدەن بەهاووڵاتیان ، وەکو عێراق و بەنرخی مدعوم لیتری بە ٤٥۰ دینار بدرێ بەهاوڵاتیان.
 تاکە چارەسەریش ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم ڕۆژانە سەدهەزار ۱۰۰هەزار بەرمیل نەوتی خاو بفرۆشێت بەپاڵاوگەکانی کەڵەک و کاروبازیان و سورقاوشان و ئەوانیش دواتر نەوت و بەنزین و گازوایلی بەرهەمی پاڵاوگەکان بدرێت بە بەنزینخانەکان و بەنرخی مدعوووم واتا بە ٤٥۰ دینار بدرێ بەهاوڵاتیان ،،
لەئێستادا ڕۆژانە ٦ملیۆن لیتر بەنزین دەهێنرێتە هەرێم بۆ پێویستی ڕۆژانەی ئۆتۆمبێل ی ناوخۆ ،، بەمەش نرخەکەی گرانکراوەلەلایەن ئێرانەوە، ،چونکە ئێران بۆ یەک طن بەنزین ۱٨۰ دۆلاری زیادەی خستۆتەسەر و کۆمپانیایەکیش سەرانەلە بازرگانەکان وەرەگرێت بەبڕی ۷٥ هەزار بۆ یەک طن بەنزین ، ئەمە نزیکەی ٥۰۰دۆلار 
لەکاتێکدا ، مانگەکانی پێشوو ئێران یەک طن ی بەنزینی بە ۲۳۰ دۆلار تاکوو ۲۷۰ دۆلار دەفرۆشت بە بازرگانەکانی هەرێم و لەسەرسنوریش تەنها ۲٥ دۆلار گومرگ و سەرانەیان لەبازرگانەکان وەرەگرت و لەهەرێمیش نەفتای تێکەڵدەکرێ ،کە بەم تێکەڵکردنەش نرخی بەنزین کەمتر دەبێتەوە چونکە نرخی نەفتا هەرزانترەو طن ی بە ۳۲۰ دۆلارە ،، بەمەش نرخی لیترێ دێتەخوارەوە، 
ئێرە وڵاتی یاسا نییە ، من خۆم تەریقئەبمەوە کەدەنووسم وەرگرتنی سەرانە لەبازرگان!!
بەڵام ئوەبارودۆخی هەرێمە واقعەکەوایە لەهەموو مەرزەکان ،بە اعترافی حکومەتی هەرێم خۆی دەڵێن کە ،،بەرپرسی حیزبی دەسەڵات قاچاخچێتی دەکات و لەولاشەوەباسی یەک ڕیزی و نیشتیمان پەروەری و یەک هەڵوێستی لەسەربنەما نیشتیمانی و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و دەستگرتن بە لەدەسنەچوونی کیانی هەرێمەوە دەکەن ؟؟
لەبەرئەوە هەتاکوو هەرێم خۆی نەوت نەپاڵێوێت و سووتەمەنی ناوخۆ دابین نەکات ، هەرئەبێ دەسمان لەسەردڵمان بێت بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و سووتەمەنی بەگشتی 
SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft