بڕیارە بەم نزیكانە پێگەی ئەلكترۆنی و سوشیاڵ میدیای (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) نوێبكرێنەوەو گۆڕانكاریانتیادا بكرێن.

لە پێناو دەوڵەمەندكردنی هاووڵاتیان بەزانیاری زیاتر لەسەر نوێنەرانی پارێزگای سلیمانی لە هەردوو (ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق) و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)، رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان، بەپێویستی زانی هەروەک ساڵانی رابردوو گۆڕانكاری لە پێگەی ئەلكترۆنی و سوشیاڵ میدیاکەیدا بكات، بۆ ئەم مەبەستەش ئاگادار گشت میوانانی پێگەكەمان دەكەینەوە كە بۆ ماوەیەكی كاتی پێگەكەمان دەوەستێت‌و دواتر بەشێوازێكی نوێوەوە دەستپێدەكەینەوە.

شیاوی باسە  پێگەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) لە كۆتایی مانگی (ئازار)ی 2017دا بە هاوكاری رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی دا كرایەوە تائێستاش پێگەكە بەردەوامی هەیە.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft