رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان
بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی
KEODD
رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان
هەواڵ
یاساکان
ڕاپۆرت
چارتەکان
بیروڕا
گەلەری
ڤیدیۆ
دەربارە
Kurdistan for Everyone for Developing Democracy
KEODD
رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی
رێكخراوێكی سەربەخۆی بێلایەنی ناحكومی قازانج نەویستە، تایبەتە بە كایەو پرسە دیموكراتیەكان.
دروشم
دیموكراتیەتێكی تەندروست...ئاڵوگۆڕی ئاشتییانەی دەسەڵات...فەرمانڕەواییەكی بەرپرس لەبەردەم هاووڵاتیاندا.
دید:
ئاڵووێركردنی ئاشتییانەی دەسەڵاتی سیاسی لەسەر بنەمای دەنگی هاووڵاتییان، پێكەوەژیانی سیاسیو كۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای رێزگرتن لە جیاوازییەكانو پاراستنی فرەیی.
بوارەكانی كاركردن
ئەنجامدانی توێژینەوەو لێكۆڵینەوە لە بوارە جیاجاكاندا.
ئەنجامدانی سیمینارو كۆنفرانس لە بورای جیاجیادا.
ئەنجامدانی راهێنان خولی بەرزكردنەوەی توانستی بۆ دەزگاو دامەزراوو رێكخراوەكان.
چاودێریكردن وبەدواداچوونی شێوازو توانستی جێبەجێكردن لە دامەزراوە میریو هەڵبژێردراوەكاندا.
ئامانجەكان:
1. ئەنجامدانی توێژینەوەو ڕاپرسی سەبارەت بەپرسو بابەتە پەیوەستەكانی دیموكراسی.
2. چاودێریكردنی ئەنجوومەنە هەڵبژێردراوەكانو دامەزراوە گشتیو میرییەكان.
3. ئامادەكردنی توێژینەو پڕۆژەپلان بۆ باشتر بەڕێوەبردنی دامەزراوە میرییەكانو ئەنجوومەنە هەڵبژێردراوەكان.
4. پاڵپشتیكردنی بەرەوپێشچوونی پڕسی دیموكراسی لەمیانەی هاوكاریكردنو راهێنانی ڕێكخراوەكانو چالاكوانانی كۆمەڵی مەدەنی.
5. كاركردن بۆ گەشەپێدانی توێژ و بوارە جیاوازەكانی كۆمەڵگە لە بوارەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی.
ئامرازەكانی وەدیهێنانی ئامانجەكان
1. ئامادەكردنی توێژینەوە لەسەر بابەتەكانی پەیوەست بە دیموكراتییەتو كایەكانی دیموكراتی.
2. ئەنجامدانی ۆركشۆپو خولی راهێنان بۆ دامەزراوە میریو رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی سەبارەت بە بەڕێوەبردنی دیموكراتیو پاراستنی مافی كارمەندان..
3. دەستەبەركردنی پەرتووكو توێژینەوەو بابەتەكانی پەیوەست بە پرسەكانی دیموكراتییەت لەڕێگەی پێگەیەكی ئەلەكترۆنی.
4. دەركردنی گۆڤارێكی تایبەت بە پرسەكانی دیموكراتییەتو مافی مرۆڤ.
5. بەهێزكردنی پردی پەیوەندی نێوان ئەنجوومەنە هەڵبژێردراوەكانو دامەزراوە میرییەكان لەگەڵ هاووڵاتیانداو ئاڵوگۆِڕی بیروڕا لەمیانەی ئەنجامدانی گفتوگۆی رووبەڕوو.
بوارەكانی كاركردن
1. ئەنجامدای توێژینەوەو لێكۆڵینەوە لە بوارە جیاجاكاندا.
2. ئەنجامدانی سیمینارو كۆنفرانس لە بورای جیاجیادا.
3. ئەنجامدانی راهێنان و خولی بەرزكردنەوەی توانستی بۆ دەزگاو دامەزراوو رێكخراوەكان.
4. چاودێریكردن وبەدواداچوونی شێوازو توانستی جێبەجێكردن لە دامەزراوە میریو هەڵبژێردراوەكان..
بنەماكانی كاركردنمان
لە هەرێمی كوردستان بەپێی یاسا ئازادی كاری ڕێكخراو و سەنتەرەكان دەستەبەركراوە. زانیاری و داتای ڕاست ودروست پلانی ڕاست و دروستی لێ دەكەوێتەوە، بەوەش سیاسەتی دروست بەرهەم دێت و تاكی تەندروست بەرهەمدێنێت، ئەوەش كۆمەڵگایەكی وشیارو زیندوو پێدەگەیەنێت. لەم بڕوایەمانەوە بەپێویستی دەزانیین ئەم پێوەرانە بۆ كاركردنی خۆمان بڕیاربدەین:
1.
بابەتیبوون:
لەئەنجامدانی كاری ڕۆژانەی خۆماندا ئەوەندەی لەتوانادا بێت هەوڵدەدەین بابەتی بین لە ئەنجامدانی توێژینەوەو بەدواداچوونو چاودێریكردنو هەڵسەنگاندنەكانداو شڕۆڤەكردنی زانیارییەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نیشتیمانی و نەتەوەیی.
2.
پیشەیی:
راهێنانی ستافی كارو پڕۆژەو چالاكییەكانی رێكخراو لەسەر بنەمای پیشەییبوون لەكاركردنداو پشتبەستن بە بنەما پیشەییەكان لەپێناو گەیاندنی ڕاستیدا.
3.
وردبینی ودروستی:
گرنگترین پێوەری كاركردنمان دەبێت لەگەیاندنی زانیاریو هەڵهێنجانی ڕاوبۆچوونەكانی رێكخراودا.
4.
ڕێزگرتن:
تەواوی كارمەندانی رێكخروەكەمان رێزی تەواو دەگرن لە تایبەتمەندی و جیاوازییە نەتەوەیی و ئایینی و كۆمەڵایەتی و حزبییەكانی ڕەگەزییەكانی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان.
ساڵی (2014) تۆماركراوە بە ژمارە (16.2.ك) لە فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان.
ساڵی (2021) تۆمارکراوە بە ژمارە ((1C210006 لە فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی عێراق
ستافی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان:
ئــاواز سەلیم عەبدوڵا/ سەرۆکی رێكخراو
ئــــارام كــــەمــــال/ بەڕێوەبەری پڕۆژە
پـــەروەر ئـیبراهیـــم/ رێكخەری پڕۆژە
عومـــەر محمەد عەلـــی/ ژمێریاری پڕۆژە