ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەنجومەنێكی هەڵبژێردراوە لەلایەن هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانییەوە، لەڕێگەی هەڵبژاردنێكی راستەخۆوە پێكهاتووە و دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگا، چاودێریكردنە لە سنووری كارگێڕی پارێزگاكەداو مافی ئەوەی هەیە بڕیارو پێڕەو و رێنماییەكان بۆ رێكخستنی كاروباری كارگێڕی و دارایی لەسنووری پارێزگاكەدا دەربچوێنێ، تا بتوانرێت سەرپەرشتیی بەڕێوەبردنی كاروباری پارێزگا بەپێی پرەنسیپی ناسەنتەری بەڕێوەبردنی كارگێڕی بكات، بەجۆرێكی وا كە ناكۆك نەبێت لەگەڵ دەستوورو یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمدا، لەڕووی چاودێریشەوە دەكەوێتە ژێر چاودێریی پەرلەمانی كوردستان.
ئەم خولەی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)، بەپێی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی (2009)، یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنەكانی پارێزگاكان و قەزاو ناحیەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراقدا، لە (30/4/2014)دا هەڵبژێردراوە و لە (32) ئەندام پێكدێت، بەڕەچاوكردنی رێژەی نوێنەری ژنان، خولی دووهمی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی، رۆژی(24/6/2015)یهكهم دانیشتنی ئاسایی خۆی ئهنجامداو بەپێی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009)، یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان-عێراق دەستبەکاربوون.
لە (24/9/2018) وادەی یاسایی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاکان تەواو بوو، لە رۆژی (8/7/2019)دا پەرلەمانی كوردستان ماوەی کارکردنی ئەنجومەنەکانی درێژکردەوە.
لە (24/9/2023)دا، (دادگای باڵای فیدراڵی عێراق) کۆتایی بەکاری ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم هێنا.