/   هەواڵ

‌ ئەنجومەنی باوەڕپێكراوانی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان) بەشێوەی ئۆنلاین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا ...

2020-09-16

 بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی كارو چالاكییەكانی رێكخراو و هەروەها راپۆرتی کۆتایی پڕۆژە کە لە ئێستادا لەقۆناغی کۆتاییدایە، ئەنجومەنی باوەڕپێكراوانی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان) لە بەرواری (15/9/2020) بەشێوەی ئۆنلاین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا ...
بەشێك لەتەوەری كۆبوونەوەكەش بریتی بوون لە : (کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر پڕۆژەکە ، ئەو چالاکییانەی تایبەت بوون بە یاسای هەڵبژاردنی نوێی  عێراق ، ئامادەکرنی راپۆرتی کۆتایی پڕۆژەی ئەمساڵ).
لە لایەن بەشداربووانەوە خوێندنەوەیەک بۆ چالاکییەکانی پرۆژە لە ماوەی رابردوودا کراو هەروەها چەند پێشنیارو راو سەرنجێکیش بۆ چالاکییەکانی داهاتوو خرانەڕوو.
شایانی باسە (ئەنجومەنی باوەڕپێكراوان) ی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) هەموو وەرزێك كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات ، بەلام لە مساڵدا بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ماوەیەک کۆبوونەوەکان وەستێنران...

زیاتر بخوێنەوە