ئەونوێنەرانە لەسەر داوای خۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كۆبونەوە، دواتریش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا جەختیان لەوەكردەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی كۆرۆنا لە سلێمانی دەكەن تاوەكو هۆكارە سەرەكییەكانی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوان دیاری بكرێن.
دۆخی كۆرۆنا لە سلێمانی ئێستا بەجۆرێكە كە بەرپرسانی ئەو كەرتە رێنمایی و هۆشیاری ئەوە دەدەنە هاوڵاتیان گەر بێت و خەڵكی بێ باكانە رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ نەكەن، ئەوا مەترسییەكان روو لە زیادبوون دەبن، بەجۆرێك نەهامەتییەكانی ئەو ڤایرۆسە تەنگ بە تەواوی خێزانەكان هەڵدەچنێت.
هاوكات سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند، ئەو پەرلەمانتارانە بەڵێنیاندا هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن چ لە حكومەتی ناوەندی بێت یان حكومەتی هەرێم.
وتیشی، “ئەوان باسیان لەوەكرد چۆن دەتوانن رۆڵ بگێڕن لە بەغدا بۆ ئەوەی سلێمانی بێبەش نەبێت لەو هاوكارییە تەندروستییانەی كە وەزارەتی تەندروستی عێراق دەیگەیەنێتە پارێزگاكانی تر”.
لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی لە جیهاندا، لەسەر ئاستی وڵاتان بە هەرێمی كوردستانیشەوە چەندین رێوشوێنی توند گیرانەبەر، لەوانە قەدەغەی هاتووچۆو راگرتنی دەوامی فەرمی فەرمانگەكان و گرتنەبەری رێوشوێنی توند لە شوێنە گشتییەكاندان بەڵام هێشتا نەتوانرا وەك پێویست بەر بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بگیرێت.
شایانی باسە لە ماوەر رابردووشدا (ڕێزان شێــخ دلێر) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەبارەت بە ڕێژەی مردن بەکۆرۆنــا لە سلێمانی، داوایەکی ئاڕاستەی سەرجەم نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) کرد سەبارەت بە بەزبوونەوەی ڕێژەی مردن بەکۆرۆنــا لە سلێمانی، هەروەها داواشی لە سەرجەم نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) کرد، کە لەسەر ئەم پرسە بۆستن بزانن کێشەکە چی یە؟
هەروەها لە(6/10/2020)دا هەر تایبەت بەم پرسەهەریەکە لە (رێزان شێخ دلێر ، د. موسەنا ئەمین، د. یوسف محمد د. رێبوار کریم) ڕاگهیەندراوێکیان بۆ رای گشتی بڵاو بڵاوکردوە، کە تیایدا هاتبوو
(وهك نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی بهردهوام دهبین له پهیوهندیكردن به وهزارهت و دامودهزگا تهندروستیهكان له حكومهتی فیدراڵ بۆ چارهسهركردنی بهشێك له كهموكورتیهكان و ههوڵدان بۆ چارهسهركردن و رزگاركردنی ژیانی هاوڵاتیان له مردن. داوا له پهرلهمانی كوردستان و داواكاری گشتیش دهكهین كه بهدواداچوون بۆ كهموكورتیهكانی كهرتی تهندروستی له ههرێمی كوردستان بكهن.
هاونیشتیمانیانی خۆشهویست.....)
.