/   هەواڵ
ئەکرەم شەریف: دادگا بڕیاریدا بەهەڵوەشاندەوەی گرێبەستی بەکرێدانی پارکی گشتی سەیدسادق و پێبژاردنی کۆپانیاکە
2020-12-02
ئەمڕۆ چوار شەممە (2/12/2020) دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی دوا بڕیاری خۆیدا لەسەر هەڵوەشاندەوەی گرێبەستی بەکرێدانی پارکی گشتی سیدسادق..
پاش ئەوەی (لیژنەی شارەوانییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ) ماوەی ساڵیکە سەرقاڵی بەدواداچوونە بۆ گرفتی (پارکی گشتی سەیدسادق)، پێشتر لە لایەن شارەوانیەوە درابوو بە کۆمپانیایەکە کەرتی تایبەت، بەڵام کۆمپانیاکە کەمتەرخەمبووە لە خزمەتکردنی پارکەکە، ئەمڕۆش دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی دوا بڕیاری خۆیدا بەهەڵوەشاندەوەی گرێبەستی بەکرێدانی پارکی گشتی سیدسادق و سزادانی کۆپانیاکە...
لەو بارەوە (ئەکرەم شەریف) ئەندامی (لیژنەی شارەوانییەکان) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ پێگەی ئەلیکترۆنی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان رایگەیاند: "ماوەی ساڵێکە بەئەنجام گەیشتنی دۆسێی ئەم پارکە یەکێکبووە لەغەم و ئەرکەکانی لیژنەکەمان و لە ئایندەش زیاتر چاودێر دەبین بۆ ساخکردنەوەو باشتر خستنە خزمەتی هاوڵاتیانی بەشەرەف و بەشمەینەتی دەڤەرەکە، بۆیە زۆر جێگەی خۆیەتی سوپاسی زۆری چالاکوانانی سیدسادق و گروپی بوژانەوەی پارکی گشتی و شارەوانی سیدسادق و پارێزەری دۆسێکە و هەموو ئەو کەس و بەڕێزانە بکەین کە خۆبەخشانە لە خەمی ئەم بابەتەدا بوون."
هەروەها ئەندامەکەی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی رایگەیاند: "دوا پێشنیارمان بۆ بەڕێز سەرۆکی شارەوانی ئەوەیە؛ دوای وەرگرتنی پلەی کۆتایی بەزووی هەوڵ بدرێت، ئەم پارکە بخرێتەوە خزمەتی هاوڵاتیانی ناوچەکە و ئێمەش وەک نوێنەرانی خەڵک و لیژنەی تایبەتمەند لەئەنجومەنی پارێزگا وەک ئەرکی خۆمان دەستبار و پشتیوان و هاوکار دەبین، پشت بەخوای گەورە..."