/   هەواڵ

(رزگار حەمە نوری) و (کەریم عەلی) میوانی دەیەم بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بوون

2021-02-25

رۆژی یەكشەممە بەرواری (21/2/2021) لە شەشەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا میوانداری هەریەكە لەبەڕێز بەڕێزان ((رزگار حەمە نوری) و (کەریم عەلی) لە ئەنجومەنی (پارێزگای سلێمانی) پێشكەشكرا‎...

رزگار حەمە نوری:

دواجار بڕیارە گەورەکان لای حیزبەکانە

 لامەرکەزیەت چارەسەری ریشەیی کێشەکان ناکات


‎ لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا  بە میوانداری بەڕێز (رزگار حەمە نوری) سەرۆکی فراکسیۆنی (ی.ن.ک) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
1. بەرنامەی فراکسیۆنی (ی.ن.ک) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پارێزگای سلیمانی.
2. بەرپرسیارێتی چارەسەرکردنی کێشەکان.
3. پرسی (لامەرکەزی) لە نێوان دروشم و پراکتیکدا. 

کەریم عەلی:

لەسەرکردایەتی باڵا نییەتێک نییە بۆ بنەبڕکردنی قاچاخچێتی

دامودەزگاکانی حکومەت پێیان باش نییە دەزگا چاودێرییەکان رۆڵیان هەبێت. 



لە بەشی دووەمی بەرنامەکەشدا بە میوانداری (کەریم عەلی) سەرۆکی لیژنەی (پیشەسازی و وزە) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
1. هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین
2. رۆڵی لیژنەی (پیشەسازی و وزە)  بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە
3. گرفتی دابەشنەکردنی نەوتی سپی.
4. بەدواداچوونەکانی لیژنەی (پیشەسازی و وزە) بۆ مەرزەکان. 

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( NED)‎ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ )‎یەكشەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(1:00) بۆ (2:00)ی پاشنێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ بۆ رۆژی دواتریش بەرنامەکە دووبارە پەخشدەکرێتەوە.... ئامانج لە بەرنامەکەش پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145

زیاتر بخوێنەوە