/   هەواڵ

سەرکەوت شەمسەدین سەردانی پارێزگاری سلێمانی کرد

2021-07-28

ئەمڕۆ(چوار شەممە) (28/7/2021)، (سەرکەوت شەمسەدین) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق)، بە هاوڕێیەتی بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئیبن سینا بۆ خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان سەردانی  پارێزگاری سلێمانی.... 
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر زیادکردنی ژمارەی پشکنینەکانی کۆرۆناو پشکنینی ڕێکخراو و هەڕەمەکیی لە شوێنە گشتیی و تایبەتەکاندا کران.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی پێشکەش بە بەڕێزان وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ئیتحادی و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکەوت شەمسەدین و د.غالب محەمەد عەلی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و کۆمپانیای ئیبن سینا و دامەزراوە تەندروستیەکانی پارێزگای سلێمانی کرد، بۆ هەوڵەکانیان لەم بوارەدا.
پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا لەڕێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و فەرمانگە تەندروستیەکان و کۆمپانیای ئیبن سینا بۆ خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانەوە لە ئەمڕۆوە ژمارەی پشکنینەکانی کۆرۆنا زیاتر دەکرێت و پشکنینی ڕێکخراو و هەڕەمەکیی دەکرێت و پێویستە لەسەر هەر فەرمانگەیەکی دەوڵەتیی و دامەزراوەو شوێنێکی گشتیی و کەرتی تایبەت هاوکارو هەماهەنگی ئەم تیمە ڕێگەپێدراوە فەرمیانە بن، و بەپێچەوانەوە ڕێکاری توندی یاسایی لەبەرامبەر هەر کەمتەرخەم و ڕێگرو سەرپێچیکەرێکدا دەگیرێتەبەر.
شایانی باسە لە 24/2/2021) ) لە نەخۆشخانەی (شەهید تاهیر علی والی بەگ) لە سەرچنار بە هەوڵی هەریەک لە (سەرکەوت شمس الدین )و (د. غالب محمد) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) (تاقیگەی تێستی کرۆنا) لەلایەن کۆمپانیای ئیبن سینا بۆ خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان فراوان کرا.

زیاتر بخوێنەوە