/   هەواڵ

(سۆران عومەر) بەدواداچوون بۆ گرفتی کارمەندانی گرێبەستی کاتی  کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکات

2022-01-23

 (سۆران عومەر) نوێنەری پاریزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەدواداچوون بۆ گرفتی کارمەندانی گرێبەستی کاتی  کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکات...
بەنوسراوی ژمارە (294.د) لە (17/1/2022)دا (سۆران عومەر) سەرۆکی فراکسیۆنی (کۆمەڵی دادگەری لە کورستان) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نوسراوێک ئاڕاستەی (ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق) دەکات، لە نوسراوەکەدا داواکراوە کە  گرێبستی کارمەندانی کاتی کۆمسیۆن لە کاتییەوە بکرێنە کارپێکەر (تشغيلي)، لەگەڵ نوسراوەکەشدا داواکاری بەشیك لەو کارمەندانی کاتی کۆمسیۆنەکە هاوپێچی نوسراوەکە کراو...
شایانی باسە ئەم گرفتە بەشێک لە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کاریان لەسەر کرد، بەڵام هێشتا ئەم بابەتە بە تەواوی چارەسەر نەکراوە

 

زیاتر بخوێنەوە