/   هەواڵ

د.موسەنا ئەمین، بەدواداچوون بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان دەکات

2022-05-19

رۆژی چوارشەممە (8/5/2022) بەمەبەستی بەدوادچوون بۆ بەشە خۆرک و ئاردی مانگانەی هاووڵاتیان،(د. موسەنا ئەمین) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە  (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بە هاوبەشی لەگەڵ تیمێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق کە پێکهاتبوون لە بەرێوەبەری(گشتی بازرگانی و بەرێوەبەری چاودێری خۆراک و بەرێوەبەری چاودێری دروستکراوی دانەوێڵە) سەردانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)یانکردو بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا لە گەڵ  (بەڕێوەبەری دروستکردنی دانەوێڵە، بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵە، بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراک) لە کۆوونەوەکەدا دەرکەوت کە بەشێکی کەمتەرخەمیەکان پەیوستن بە   :
١-وەزارەتی بازرگانی عێراق.
٢-وەزارەتی بازرگانی هەرێم.
٣-بەرێوەبەرایەتیەکانی سەربەوەزارەتی بازرگانی هەرێم لەپارێزگای سلێمانی.
لەکۆتاییدا بریاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەت بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی زیاتر بەمەبەستی چارەسەری ریشەیی.

هاوکات هەرئه‌مڕۆش (پێنج شه‌ممه)‌ 19(19/5/2022) (د. موسەننا ئەمین) له‌ نوسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانی سازدا، لەکۆنگرەکەدا  نوێنەرەکەی پارێزگای  سلێمانى رایگه‌یاند، نیگەرانى خەڵکى کوردستانمان بەوەزیرى بازرگانى عێراق راگەیاند کە لەپارێزگاکانى ناوەند ئاردى چوار مانگ دابەشکراوە بەڵام لەهەرێمى کوردستان یەک بەشە ئارد بەتەواوەتى نەدراوە، هەروەها ئه‌و خواردنه‌ى كه‌ ده‌گات وه‌ك پیویست نایه‌ت و وه‌ك پێویست ئه‌مبار ناكرێت و كوالێتى باش نیه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌و پۆخڵه‌ییى له‌م بواره‌دا هه‌یه‌
وتیشى " بۆیه‌ ئه‌وان ئاماده‌ییان ده‌ربرى بێن بۆئێره‌ به‌مه‌یدانى بكۆڵنه‌وه‌ تا كه‌موكورى و ناكاراییه‌كان ده‌ربخه‌ین كه‌ له‌كوێن .
د.موسەننا ئەمین راشیگه‌یاند، دوێنێ سه‌ردانى گەنجینەکانی هوانه‌ مان كردو راسته‌وخۆ له‌رێى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى به‌وه‌زیرى بازرگانی عێراقیشم وت كه‌ ئه‌وه‌ى له‌وێ بینیمان كارێى زۆر ریسوایى و نایاساییى و ناشرینه‌ و گەنجینەکان پڕن له‌خۆراك و دابه‌شناكرێن.
وتیشى "عێراق خواردن ئەنێرێت و حکومەت دابەشى ناکات بەسەر هاوڵاتیاندا، ئەمەش عەیبەیەکى گەورەیە بۆ حکومەتى هەرێم...


 

زیاتر بخوێنەوە