/   هەواڵ

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گرێبەستی کامێراکانی تیژڕەوی رەتکردەوە

2022-08-24

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لەبارەی کامێراکانی تیژرەوی بڕیار دەدات.
پاش ئەوەی (17) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یاداشتێكدا داوایان لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردبوو، دانانی كامێرای چاودێری لە سنووری پارێزگای سلێمانی رەتبكرێتەوە و بە کارێکی نایاسایی وەسفیان کردبوو.....
رۆژی سێشەممە (23/8/2022) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دانیشتنی ژمارە (80) ئەنجامدا تایبەت بە  کامێراکانی کامێراکانی تیژڕەوی، کە ماوەیەکە بووەتە پرسی رۆژانە و ژمارەیەک لە هاووڵاتییان چاودێران و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی نیگەرانن لە شێوازی گرێبەستی کامێراکان.
لە دانیشتنەکەدا کە ماوەی سێ کاتژمێری خایاند، گفتوگۆیەکی چڕ لە سەر گرێبەستکە کراوپێیان وابوو داوای ڕەتکردنەوەو کارپێنەکردن و جێبەجێنەکردنی گرێبەستی پڕۆژەی دانانی کامێرای تیژڕەوی point to point ی هاتوچۆ لەپارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین کرد، چونکە ئەمە بەپێی یاسا بەهەدەردانی داهاتی گشتییەو زیان گەیاندنە بە دارای گشتی وڵات گرێبەستەکە بەپێی یاسای هاتۆچۆی ژمارە 86ی ساڵی2004 ،وەبەپێی بڕگەکانی ماددەی 6ی یاسای ژمارە3ی پارێزگاکان ئەم گرێبەستە نایاساییە، کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ڕێگە بە کۆمپانیا دراوە کامێراکان دابنێت.
لە کۆتاییدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدابە : 
١/ڕەتکردنەوەی پرۆژەی دانانی کامێرای چاودێری و پابەندکردنی پارێزگای سلێمانی بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە و ڕاگرتنی پرۆژەکە پاڵپشت بە بڕگەی ٣ لە مادەی نۆزدەیەم لە یاسای پارێزگاکان.
٢/ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە.
٣/  پاش راوێژکردن لەگەڵ یاساناسان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سکاڵای یاسایی لەسەر وەزارەت و وەزیری ناوخۆ تۆماردەکات.
٤/ ئەنجومەن داوا لە پەرلەمانی کوردستان بکات، دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت بەو پێیەی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەونە ژێر چاودێری پەرلەمانەوە، کاربکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە.


 

زیاتر بخوێنەوە