رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان
بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی
KEODD
رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان
هەواڵ
یاساکان
ڕاپۆرت
چارتەکان
بیروڕا
گەلەری
ڤیدیۆ
لیژنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە بڕیاری ژمارە (3)ی ساڵی (2015)، لە كۆبوونەوەی چوارەمی خۆیدا لە بەرواری (12/2/2015)دا بڕیاریدا بە پێكهێنانی (17) لیژنەی هەمیشەیی، بەڵام دواترو لە بڕیاری ژمارە (8) لەبەرواری (16/5/2017) بڕیاردرا بەهەمواركردنەو سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پێكهاتەی لیژنە هەمیشەییەكانو كەمكردنەوەی لیژنەكان لە (17) لیژنەوە بۆ (11).
فەرمان
پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوەو ئاماژە بە بڕیاری ژمارە (6)ی ساڵی (2017) لەبەرواری (10/5/2017)و بڕیاری ژمارە (8)ی ساڵی (2017) لەبەرواری (16/5/2017)دا.
بڕیارماندا بە:
هەمواركردنەوەو سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پێكهاتەی لیژنە هەمیشییەكانو كەمكردنەوەی لیژنەكان لە (17) لیژنەوە بۆ (11) لیژنە بەم شێوەیەی كە لەخوارەوە هاتووە.
سەرۆكی لیژنەكان لە ماوەی (15) رۆژدا بانگهێشتی جێگرو بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكانیان دەكەن، بۆ كۆبوونەوەو بەرنامەی كاری نوێ.
ئازاد محمد ئەمین
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی