(ڕێزان شێــخ دلێر) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەبارەت بە ڕێژەی مردن بەکۆرۆنــا لە سلێمانی، داوایەک ئاڕاستەی  سەرجەم نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) دەکات....
سەبارەت بە بەزبوونەوەی ڕێژەی مردن بەکۆرۆنــا لە سلێمانی کە بە گوتەی ناوبراو لە بەرزترین ئاستدایە لەسەر ئاستی عێراق، دەڵێت: ڕێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە سلێمانی 6% لە کاتێکدا بە (هەولێر و دهۆک) دەکات بەنیوەی ئەم ڕێژەیە، ئەم کارەساتەی ڕووی لەسلێمانی کردوە هەمووان لێی بێدەنگێن جێ بەدواداچونی جدی ئێمە دەبێت.)
هەروەها نوینەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) داوا لە سەرجەم نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) دەکات، کە لەسەر ئەم پرسە بۆستن بزانن کێشەکە چی یە؟ بۆچی تاوەکو ئێستا وەزیری تەندروستی هەرێم ئاوڕێکی جدی لەو دۆخەی سلێمانی نەداوەتەوە؟)
لە کۆتایشدا (ڕێزان شێــخ دلێر) دەڵێت: (لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەکردەیی ئەم دۆسیەیە دەجوڵێنین وچاوڕانی پشتیوانی سەرجەم نوێنەرانی سلێمانی دەکەم.)

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft